كه‌می مه‌گنیسیۆم تووشی كێشه‌ی گه‌وره‌تان ده‌كات

:: PM:01:38:19/11/2017 ‌
مەگنیسیۆم پێكهاتەیەكی زۆر گرنگە بۆ لەش كاری ماسولكەكان باشتر دەكات، فرمانی دەمارەكان جێبەجێ‌ دەكات ،سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات،لێدانی دڵ ئاسایی دەكاتەوە،تەمەنی ئێسك درێژ دەكاتەوە.

مەگنیسیۆم چیە؟
كانزایەكی ڕەنگ زیوییە، بەلایەنی كەمەوە بەشداری لە 300 كاردانەوەی زیندە كیمیایی لەش دەكات و چەندان نیشانەی كەمی مەگنیسۆم لە لەشدا دەردەكەوێت:
_كرژبوون و ئازاری ماسولكە.
_نەخۆشی ماسولكەكانی دڵ.
_نەخۆشی شەكرە.
_بەرزی پەستانی خوێن.
_ دڵەراوكێ‌.
_نیوە ژانە سەر.
_چالاكی مێشك.

ئەگەر هەریەكێك لەم گرفتانەت هەیە و یان دەتەوێ خۆت بپارێزی لەو كێشانەی كە بەهۆی كەمی مەگنیسیۆمەوە تووشی دەبن، ئەوا پێویستە ئەو خۆراكانە بخۆن، تا ڕێژەی مەگنیسیۆم لە جەستەتان ئاسایی ببێتەوە و لەو گرفتانەیش ڕزگارتان ببێ.
یەكەم: سپێناخ، لە 79 ملیگرام سپێناخ دا بڕی 100گرام مەگنیسیۆم هەیە كە دەكاتە لە %20،  هەروەها لەیەك كوپ سپێناخی كوڵاودا بری 157 ملیگرام مەگنیسیۆم هەیە.

دووەم: تۆوەكان و بەری درەختەكان، گوێزی بەرازیلی %63 ، باوی %48 ،تۆوی درەختی كاشو %44 ،تۆوی سنەوبەر %43 ، تۆوی تێكەڵ %39 ،پاقلەی سۆدانی %31 ، گوێز %16.

سێیەم: ماسی و جۆرەكانی، ماسی پۆڵەك %18 ، ماسی پان %14 ، ماسی تونە %14 ، وە هەرچی جۆرەكانی ترە رێژەی مەگنیسیۆم تێیاندا %8 .

چوارەم: پاقلە و نیسك، ڕێژەی مەگنیسیۆم لەیەك كوپ دا لەكاتی لێنانی ، فاسۆلیای سپی %28 ، فاسۆلیای فەرەنسی %25 ،لۆبیا %23 ، فاسۆلیای شێوە گورچیلەی %21 ،بەزالیا% 20 ، نیسك %18 ، فاسۆلیای خاڵدار %16 .

سەرچاوە/ getholistichealth


وشە - ئاوات ئازاد