هه‌ر كه‌سێك كه ده‌مرێت و دوایین قسه و په‌یامی جێ ده‌هێڵێت، هه‌ندێك جار ئه‌م قسه‌یه‌ی له هه‌موو شت زیاتر ده‌مێنێته‌وه و كاریگه‌رییه‌كی زۆر له‌سه‌ر ده‌وروبه‌ر و خێزانه‌كه‌ی دروست ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی "
عه‌ره‌بی سپۆتینك" دوا گوته‌ی كه‌سایه‌تییه سیاسی و هونه‌رییه ناوداره‌كانی به‌م شێوه‌یه بڵاو كردووه‌ته‌وه:
_ "بۆب مارلی" گۆرانیبێژ: "پاره ناتوانێت ژیان بكڕێت".
_ "كارل ماركس" فه‌یله‌سووف: "دوا گوته‌ی پێش مردن بۆ ئه‌و گه‌مژانه دروست كراوه كه پێش مردن نه‌یانتوانیوه قسه‌كانیان بكه‌ن".
_ "ناپلیۆن پۆناپرت" سه‌ركرده‌ی فڕه‌نسا: " فڕه‌نسا.. سوپا.. سه‌ركرده‌ی سوپا.. ژنه‌كه‌م جۆزڤین".
_ "چارلز داروین": "من له‌و كه‌سانه نیم كه كه‌م له مردن ده‌ترسن".
_ "بیتهۆڤن" ئاوازدانه‌ر: "له به‌هه‌شت گوێم له شت ده‌بێت".
_ "ماری ئه‌نتوانێت" شاژنی فڕه‌نسا: "بمبوورن بڕوام نه‌ده‌كرد شتێكی له‌م شێوه‌یه ڕوو بدات..".
_ "ئۆگه‌ست" پاشای ڕۆمانی: "ئایا ڕۆڵه‌كه‌ی خۆم به باشی گێڕا؟ ده‌ی كه‌واته كه ڕۆیشتم چه‌پڵه‌م بۆ لێ بده‌ن".
_ "تۆماس ئه‌دیسۆن" داهێنه‌ری ناودار، دوای ئه‌وه‌ی له بێهۆشی (غه‌یبووبه) ڕزگاری بوو: "ده‌ره‌وه چه‌نده سه‌رنجڕاكێشه!".