هونەرمەندى لاو (ئارش عوسمان)، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له كه‌ناڵى یوتیوب، نوێترین بەرهەمی بەناوی "چۆنیت بێ من"، بڵاوکردەوە.
ئەم بەرهەمەى ئارش هۆنراوە و ئاوازی لەلایەن هونه‌رمه‌ند خۆیه‌وه دانراوە، بەڵام کاری تۆمارکردن و بەرهەمهێنانی لەلایەن ڤینۆ پڕۆدەکشنەوە بۆ ئەنجام دراوە، ئێسته‌ش سەرقاڵی کلیپێکى تره لەگەڵ هونه‌رمه‌ندى لاوى شارى سلێمانى ئارام سەردار.
ئارش عوسمان لەدایکبووی ساڵی 1991، قوتابى پەیمانگه‌ی هونەرە جوانەکانە، لە ساڵى 2010 ەوە سەرقاڵی کاری هونەرییە، "چۆنیت بێ من"، ناوى نوێترین به‌رهه‌میه‌تى.