نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسێكى ناودارى كورد ئه‌زموونى كارى خۆى له‌سه‌ر كۆڕه‌وه ملیۆنییه‌كه‌ى ساڵى 1991ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كاته ڕۆمان و ده‌ڵێت كه 25 ساڵه كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌م.
ئه‌حمه‌د زاوێته‌یى نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و به‌ڕێوبه‌رى نووسینگه‌ی كه‌ناڵى جه‌زیره‌ى قه‌ته‌ڕى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق، چیڕۆكى خێزانێكى كورد له كۆڕه‌وه ملیۆنییه‌كه‌ى به‌هارى ساڵى 1991 ده‌كاته ڕۆمان.
له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى ڕۆمانه‌كه نووسه‌ر له لێدوانێكى تایبه‌تدا به "وشه"ى ڕاگه‌یاند: "له ڕۆمانكه‌م باس له ژیانى كچێك به ناوى (هێڤانه) و كوڕێك به ناوى (سه‌رهه‌ڵدان)، ده‌كه‌م كه ڕائه‌كه‌ن به‌ره‌و سنوورى توركیا و ماوه‌ى 10 ڕۆژ به پێ ڕێگه ئه‌بڕن، له ڕێگه له كۆڕه‌وه‌كه‌دا (سه‌رهه‌ڵدان) گیان له‌ده‌ست ده‌دات و كچه‌كه و دایكى له‌ناو به‌فر به ته‌نیا ده‌مێننه‌وه".
زاوێته‌یى زیاتر ده‌دوێت بۆ "وشه" و ده‌ڵێت: "چیڕۆكى ئه‌و خێزانه به كورتییه له‌ناو ڕۆمانه‌كهدا، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا باسى مێژووى سه‌د ساڵه‌ى كورد ده‌كه‌م به شێوه‌ى ڕۆمان".
ئه‌م كتێبه‌ى ئه‌حمه‌د زاوێته‌یى بڕیاره به‌منزیكانه له چوارچێوه‌ى په‌رتوكێكى سه‌رنجڕاكێش به قه‌باره‌ى 350 لاپه‌ڕه و به كوالێتى به‌رز چاپ و بڵاوبێته‌وه و له سه‌رجه‌م كتێبخانه كوردییه‌كان به‌رده‌ست بێت.
هه‌ولێر/ دیارى محه‌مه‌د