گۆرانیبێژى لاوى كورد (سۆران عومه‌ر)، له دنیاى هونه‌رى گۆرانى و جیهانى ناسراو به (فڕانك فلۆ)، ئه‌مڕۆ نوێترین ئهڵبوومى گۆرانى خۆی بڵاوكرده‌وه و له ماركێته جیهانییه‌كاندا له پێشى پێشه‌وه‌ى فرۆشه‌كان دانراوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19 ى تشرینى دووه‌م، دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌ڵبوومه نوێكه‌ى و گه‌یشتنى به ماركێته جیهانییه‌كان و پێشوازییه‌كى باش لێی، فڕانك له لێدوانێكى تایبه‌تدا به "وشه"ى ڕاگه‌یاند: "نوێترین ئهڵبوومى ڕاپ و گۆرانیم به سه‌ركه‌وتوویى بڵاوكرده‌وه به‌ناوى"The Knockout" به ماناى لێدانى یهكلایكهرهوه، ئه‌و ئهڵبوومهم به زمانى ئینگلیزییه و له ماركێته ئۆنلاینهكانى جیهاندا بڵاوبووه‌ته‌وه وه‌ك ئاى تیونس و ئه‌پڵ میوزیك و گۆگڵ پله‌ى و ئه‌مازۆن و ساوند كلۆود و تایداڵ و شه‌زام و دیزه‌ر و ته‌واوى ماركێتهكانى تر‌ى جیهانى و نرخه‌كه‌ى ته‌نیا 10 $ ه و پێشوازى لێ ده‌كرێت".
زیاتر گوتى: "دواى چه‌ند ساڵ كاركردن و هه‌بوونى چه‌ندین به‌رهه‌مى سینگڵ له‌گه‌ڵ بۆب ماریانى برام، ماوه‌ى زیاتر له ساڵێكه كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و ئه‌ڵبوومه و له 10 تراكى گۆرانى پێكهاتووه و تێكستى تراكه‌كان له لایه‌ن خۆم نووسراون و كارى میوزیك و میكس و ماسته‌رى ته‌واوى ئه‌و ئه‌ڵبوومه له‌لایه‌ن بۆب ماریان كارى بۆ كراوه، كارى تۆماركردنى به‌رهه‌مه‌كان له ستۆدیۆى رێد فلۆ ئه‌نجام دراوه".
شایه‌نى باسه گۆرانیبێژى نابراو ناوى ته‌واوى سۆران عومه‌ر ئه‌حمه‌ده و (فڕانك فلۆ)، ناوى هونهرییهتى و له ساڵى 1995 له ڕانییه له‌دایك بووه و له ساڵى 2009ه‌وه ده‌ستى به كارى هونه‌رى كردووه له بوارى گوتنى ڕاپدا و خاوه‌نى چوار ڤیدیۆ كلیپ و نۆ سینگڵ و یه‌ك ئه‌ڵبوومه و تا ئێسته به‌رده‌وامه له كاره هونه‌رییه‌كانى.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانى