گۆرانیبێژى ناسراوى كورد (دڵزار شه‌نگه)، دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى چه‌ند كلیپ و گۆرانی و دواى ماوه‌یه‌كى زۆر دابڕان نوێترین گۆرانى بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى كلیپه نوێكه‌ى دڵزار به "وشه"ى ڕاگه‌یاند: "غوربه‌ت و دوورى ناوى نوێترین به‌رهه‌مى هونه‌ریمه و دواى ماندووبوونێكى زۆر له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كه‌سى ماندوونه‌ناس و هونه‌ردۆست كۆتایی به كاره‌كانى هاتووه و ئه‌مڕۆ بڵاومان كردووه‌ته‌وه و توانیومانه به شێوازێكى هونه‌رى و سه‌رده‌میانه پڕ له هه‌ستى عه‌شقانه به‌رهه‌مى بێنین".
زیاتر گوتى: "ئه‌و به‌رهه‌مه ده‌بێته سه‌ره‌تاى ده‌ست پێكردنه‌وه‌ى كاره هونه‌رییه‌كانم دواى دابڕانێكى زۆر له كارى هونه‌رى، ئه‌و به‌رهه‌مه به ته‌نیا موڵكى من نییه، به‌ڵكو زیاتر به به‌رهه‌مى هاوڕێیان و خۆشه‌ویستانى ده‌زانم، چونكه گه‌ڵێك به‌و به‌رهه‌مه ماندووبووین به یه‌كه‌وه".
ئه‌و گۆرانییه له ئاوازى هونه‌رمه‌ند دڵزار خۆیه‌تى و له هۆنراوه‌ى شاعیر ئه‌حمه‌د محه‌مه‌ده و كارى میوزیك و دابه‌شكردنى لێزان قادر و كارى ژه‌نینى ئامێرى كه‌مان ڕه‌سه‌ن فه‌تحوڵا و له ستۆدیۆى شه‌نگه میوزیك و لاوژه ستۆدیۆ كارى بۆ كراوه، بیلال سه‌نگه‌سه‌رى و یوونس ئه‌نوه‌ر و زۆران كۆچه‌ر كارى كامێرا‌و ده‌رهێنانیان بۆ كردووه.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانى