شۆربا ژەمە خۆراکێکی بەتامە و دەکرێت لەگەڵ بەشێکی زۆری خواردنەکاندا ئامادە بكرێت، به تایبه‌ت بۆ وه‌رزى ئێسته زستان زۆرترین داواكارى له‌سه‌ره، به‌هۆى ئه‌وه‌ى به شێویه‌كى خێرا ئاماده ده‌كرێت و ته‌ندروسته و له‌شى مرۆڤ گه‌رم ده‌كاته‌وه.
شۆربا لاى خانمان ئه‌وه‌نده به شێوه‌یه‌كى كلاسیك و ساده ده‌كرێت، ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى حه‌زى پێ ناكه‌ن، بۆیه خانمان له ماڵه‌وه دەکرێت گۆڕانکاری تێدا بکەن لە پێکهاتەکانیدا و دیزانینى نوێ بۆ شۆ‌رباكه بدۆزنه‌وه.
بۆ نموونه له‌م پارچه ڤیدیۆیه‌ى خواره‌وه‌دا له دواى فێربوونى ئاماده‌كردنى شۆ‌رباكه لە کۆتاییدا بۆ جوانكارى دەتوانیت کەمێک پەنیری هاڕڕاوی مۆزاریلا بکەیت سەری و پێشکەشی بکەیت، ئه‌و كات حه‌زى بوون زیاتر ده‌بێت بۆ شۆ‌رباكه.