پشتیوان بەدەوی هاوسه‌رى ئەکتەری ناسراوى شاری سلێمانی (هەواڵ عوسمان)، لە پێگه‌ى تایبەتی خۆی وێنەیەکی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاو ده‌كاته‌وه و پیرۆزبایى ڕۆژی لەدایکبوونی له هه‌واڵ ده‌كات.
به بڵاوكردنه‌وه‌ى نوێترین وێنه‌ى هه‌واڵ عوسمان و پشتیوانى هاوسه‌رى، هه‌وادارانى بۆیانیان نووسیوه، پێچه‌وانه‌ى هه‌موو هونه‌رمه‌ندانمان پیرى له ڕووخسارتان نه‌ماوه و گه‌نجتر بوونه‌ته‌وه، ئێوه جوانترین جووت هاوسه‌رى هونه‌رین پێكه‌وه.
ماوه‌یه‌كى زۆره هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندى ناسراوى شارى سلێمانى، (هەواڵ عوسمان)، لەگەڵ هاوسەرەکەی ئه‌كته‌رى ناودارى كورد (پشتیوان بەدەوی)، دووركه‌وتوونه‌ته‌وه له كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن و چاوى كامێرا‌كان، ئه‌مه‌ش به نوێترین وێنه‌یان داده‌نرێت.
ھەواڵ عوسمان، خوشکی هونەرمەند (بەیان عوسمانە)، كه به (وه‌نه‌وشه) ناسراوه، هه‌واڵ عوسمان زیاتر بە کارەکتەری (ژاڵە) لە زنجیرە درامای گەردەلوول ناوبانگی ھونەری دەرکرد، ھاوسەری (پشتیوان بەدەوی)ی ھونەرمەندە، خاوه‌نى دوو كچه.
له ماوه‌ى ڕابردوودا، خانمه ئه‌كته‌ری شاری سلێمانی (هه‌واڵ عوسمان)، نوێترین وێنه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، بڵاوكرده‌وه و له‌سه‌ری نوسیبوى: "ئه‌زیزی دڵم پشت و په‌نای من، (21) ساڵه هه‌موو به‌یانی و هه‌موو شه‌وێك سوپاسی خودا ئه‌كه‌م كه تۆی به من به‌خشیووه، ئێسته‌ش ئه‌مه‌وێ پێت بڵێم زۆرم خۆش ئه‌وێت و خودا تۆم لێنه‌سێنێ و هه‌رده‌م له‌شساغ و ته‌ندروست باش بیت و ڕۆژی له‌دایكبوونت پیرۆز".