هێنری پاڵێوراوە بۆ راهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەكی گەورەی ئەوروپا

:: AM:10:31:20/11/2017 ‌

تێری هێنری ئەستێرەی پێشووی فڕەنسی و یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی یەكێكە لە پاڵێوراوە سەرەكییەكان بۆ راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ویڵز.

كریس كۆڵمان ماوەیەكی پێش ئێستا وازی لە ئەركی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ویڵز هێنا دوای ئەوەی نەیتوانی هەڵبژاردەكە بگەیەنێتە یارییەكانی كۆتای مۆندیالی 2018ی رووسیا، ئێستاش راهێنەرایەتی یانەی سەندەرلاندی ئینگلیزی دەكات.

رۆژنامەی (دەیلی میرۆر)ی ئینگلیزی ئاشكرای كرد كە یەكەتیی تۆپی پێی ویڵز چەند راهێنەرێكی بۆ ئەركی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی پاڵاوتووە و یەكێك لەوانەش تێری هێنرییە كە ئێستا یاریدەری رۆبەرت مارتینێزی راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیكایە.

پاڵێوراوێكی تری یەكەتییەكە رایان گیگیزی ئەستێرەی پێشووی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزییە.

هێنری پێشتر چەند جارێك ئاماژەی بەوەدابوو كە خوازیارە لە كاری راهێنەرایەتیدا خۆی بەرەو پێشەوە ببات و بەفەرمی ئەركی راهێنەرایەتی یانە و هەڵبژاردەیەك وەربگرێ.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م