هەموو ئافرەتێك پێویستە ئەم 15 سوودەی سۆدە بزانێت

:: AM:11:34:20/11/2017 ‌
سەرەتای دۆزینەوەی سوودەكانی سۆدە بۆ میسری كۆن دەگەرێتەوە، تا ئێستە نزیكەی 300 سوودی دۆزراوەتەوە، كۆمەڵگە جیاوازەكانی دنیا بۆ چەندان مەبەستی جیا جیا بەكاری دەهێنن، لێرەدا 15 سوودی گرنگی سۆدە دەخەینە ڕوو.

سۆدە لە بواری خواردن دروستكردن و هەویركاریدا سوودێكی زۆری هەیە و هەمووان ئەوە دەزانن، بەڵام تەنیا بۆ بواری خۆراك بەكارنایەت، بەڵكوو لە بواری پزیشكیدا ڕۆڵێكی باشی هەیە لە چارەسەركردنی دڵەكزێ‌، هەروەها دەتوانرێت سۆدە وەكو لەناوبەری مێرووەكان یان لە پاككردنەوەی ماڵدا سوودی لێوەربگیردرێت لە بری دەرمانەكانی پاككردنەوە.

لە بواری جوانكاری دا سوودێكی زۆر بە پێست و قژ دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی كاڵبوونەوەی پەڵەی پێست، هاوكات بۆ سپی كردنەوەی ددانەكانیش بەكاردەهێنرێت.

ڕێگەكانی بەكارهێنانی سۆدە:
یەكەم: بۆ لەناوبردنی مێروەكان بەكاردەهێنرێت و ڕێگەیەكە بۆ وازهێنان لە ماددە كیمیایییەكان.

دووەم: لە پاككردنەوەی ماڵ سوودی لێ وەردەگیردرێت.

سێیەم: دڵەكزێ‌ دەحەسێنێتەوە.

چوارەم: سوودێكی زۆر بە پێست دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی لابردنی خاڵی رەش و چرچولۆچی پێست.

پێنجەم: گەشەكردنی قژ زیاد دەكات.

شەشەم: رەشهەڵاتنی دەوروبەری چاو لەناو دەبات.

حەوتەم: هەناسەدان باشتر دەكات و ڕێگە لە هەناسەتەنگی دەگرێت.

هەشتەم: چارەسەری قڵیشانی پێیەكان دەكات، ئەویش لە ڕێگەی بەكارهێنانی سۆدە و ئاو پاشان لەپێكردنی گۆرەوی.

نۆیەم: یارمەتی لابردنی بۆنی ناخۆشی بەفرگر دەدات.

دەیەم: بۆ پاككردنەوەی زێڕ و دووبارە بریسكەدار كردنەوەی بەكاردەهێنرێت.

یازدەم: لە چارەسەركردنی دومەڵ دا بەكاردەهێنرێت.

دوازدەم: ددانەكان سپی دەكاتەوە.

سیازدەم: پێستی سوتاو بەهۆی خۆرەوە هێور دەكاتەوە.

چواردەم: یارمەتی زوو كوڵانی خۆراكە ڕەقەكان دەدات وەكو نۆك و فاسۆلیا.

سەرچاوە/ organicplanner


وشە - رامیار جەواد