سووده‌كانی چای سه‌وز بۆ نه‌خۆشیی دڵ

:: PM:12:08:20/11/2017 ‌

یه‌كێك له‌ به‌رهه‌مه‌ هه‌ره‌ به‌سووده‌كانی دنیا چای سه‌وزه‌ كه‌ چاره‌سه‌ری زۆر نه‌خۆشی ده‌كات و ڕێگری ده‌كات له‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی دڵ.

به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی به‌ریتانی، خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و په‌ستانی به‌رزی خوێنیش نزم ده‌كاته‌وه‌، چه‌ند پسپۆڕێكی به‌ریتانی توێژنه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام داوه‌ و ده‌ریانخستووه‌ كه‌ خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی دڵ.

ڕۆژانه‌ خواردنه‌وه‌ی كووپێك بۆ دوو كووپ له‌ چای سه‌وز یارمه‌تی خانه‌كانی خوێن ده‌دات بۆ به‌رگریكردن دژ به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ڕێگریكردن له‌ به‌رزی ڕێژه‌ی كۆلستڕۆلی خراپ له‌ لووله‌كانی خوێندا. كه‌ ڕێژه‌ی كۆڵسترۆل له‌ خوێدا به‌رز بوو، په‌ستانی خوێنیش به‌رز ده‌بێت، ئه‌مه‌ش نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیداره‌ و له‌ ئه‌نجامدا تووشی نه‌خۆشیی جه‌ڵته‌ی دڵت ده‌كات.

چای سه‌وز لووله‌كانی خوێن فراوان ده‌كات و په‌ستانی به‌رزی خوێن نزم ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ رێگری ده‌كات له‌ جه‌ڵته‌ی دڵ، كاتێك كه‌ په‌ستان نزم بوو له‌سه‌ر لووله‌كانی خوێن، ئه‌وا نه‌خۆشیی دڵیش كه‌م ده‌بێت و دڵ تووشی هیچ حاڵه‌تێكی له‌ناكاو نابێت وه‌ك جه‌ڵته‌ی دڵ.

سه‌رچاوه‌/ greenteain3


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان