به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م له ئه‌نجامی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوور و ده‌ریای ناوه‌ڕاست، له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێ له‌گه‌ڵ نمه بارانی پچڕ پچڕ له كاته‌كانی شه‌ودا ده‌بێته بارانی ته‌واو، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 24 پله و نزمترین پله‌ش 12 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی سێشه‌م، به هه‌مان شێوه نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوور و ده‌ریای ناوه‌ڕاست كاریگه‌ری له‌سه‌ر كوردستان داده‌نێن، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك ئاسمان هه‌وری باراناوی و هه‌وره برووسكه ده‌بێ له‌گه‌ڵ نزمبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 22 پله و نزمترین پله‌ش نۆ پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.