به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی دار بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی سه‌رمای زستانی ئامێدی رزگار بن، هاووڵاتییان به لێشاو ده‌چنه ناوچه شاخاوییه‌كان و داری ته‌ڕ و وشك ده‌بڕنه‌وه، بڕینی ئه‌و داره زۆره، به‌شێك له گوندنشینانی سنووری شارۆكه‌ی ئامێدی، رێی ناوچه شاخاوییه‌كان به كلیل له به‌رده‌م داربڕه‌كان داخستووه.
زرار ساڵح هاووڵاتییه‌كی گوندی "دێویكی" سه‌ر به شاره‌دیێ شێلادزێیه به "وشه"ی گوت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هاووڵاتییان به لێشاو ده‌چنه ناوچه شاخاوییه‌كان و داری ته‌ڕ ده‌بڕن، رێی سه‌ره‌كیی گونده‌كانمان كه ده‌چێته ناوچه شاخاوییه‌كان و شوێنی دار، له به‌رده‌م داربڕه‌كان به كلیل داخستووه.
"به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئێمه رێ به داربڕه‌كان ناده‌ین بێنه گونده‌كه‌مان بۆ داربڕین، چونكه به ڕاستی زۆر به بێویژدانی داری ته‌ڕ ده‌بڕن و زیاده‌ڕۆیییه‌كی زۆریشی تێدا ده‌كه‌ن و له پێداویستی خۆیان زیاتر ده‌بڕن، ئه‌مه‌ش جێی قبووڵكردن نییه، هاووڵاتیان دارى ته‌ر ده‌برن و كارمه‌ندانى ژینگه ته‌نیا به رۆژ له ئه‌ركدان و به شه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه و هاووڵاتییانیش به شه‌و داره‌كان له ناوچه شاخاوییه‌كان دێنه خواره‌وه". ئه‌و گوندنشینه وای گوت.
"به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئێمه رێ به داربڕه‌كان ناده‌ین بێنه گونده‌كه‌مان بۆ داربڕین، چونكه به ڕاستی زۆر به بێویژدانی داری ته‌ڕ ده‌بڕن و زیاده‌ڕۆیییه‌كی زۆریشی تێدا ده‌كه‌ن و له پێداویستی خۆیان زیاتر ده‌بڕن، ئه‌مه‌ش جێی قبووڵكردن نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێك له كارمه‌ندانی ژینگه، چاوساخی بۆ هاووڵاتییان ده‌كه‌ن كه ئه‌مه‌ش جێی داخه". ئه‌و گوندنشینه وای گوت.
سیپان عه‌بدولخالق به هه‌مان شێوه ئه‌ویش گوندنشینێكی سنووری شاره‌دیێ شێلادزێیه به "وشه"ی گوت، له چه‌ند روژی داهاتوودا ئه‌وان رێی داربڕین له‌سه‌ر خه‌ڵكی شاره‌دیێ شێلادزێ و كۆمه‌ڵگه و ناوچه‌كانی تری سنووری شارۆكه‌ی ئامێدی ده‌گرن، بۆ ئه‌وه‌ی رێ له كۆمه‌ڵكوژیی داره‌كانیان بگرن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، هه‌رچه‌نده گرتنی ده‌رگه‌ی داربڕین له‌سه‌ر خه‌ڵك به تایبه‌تی له‌م كاته‌دا كه نه‌وت نییه و سه‌رمای ئامێدی سه‌خته، به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كیی گرتنی ده‌رگه‌كان له به‌رده‌م خه‌ڵكی ناوچه‌كانی تر ده‌گرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێ هاووڵاتی زیاد له پێداویستی خۆیان دار ده‌بڕن و نایانه‌وێت بچنه شوێنه دووره‌كان داری وشك بێنن، هه‌ر له شوێنه نزم و نێزیكه‌كان داری ته‌ڕ ده‌بڕن كه ئه‌مه‌ش جێی داخه و ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه رێ بدرێت، له ماوه‌ی كه‌متر له پێنج ساڵ، هیچ دارێك له گونده‌كان نامێنێ و ناوچه شاخاوییه‌كان رووت ده‌بنه‌وه.
له سنووری شارۆكه‌ی ئامێدی، له وه‌رزی زستاندا مه‌تر و نیو بۆ دوو مه‌تر به‌فر ده‌بارێت و ساڵانه نێزیكه‌ی 30 جار به‌فر ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رما ده‌ڕواته چه‌ند پله‌یه‌ك ژێر سفره‌وه.
دهۆك/ نه‌وزاد هلوری