دەنگی تەقینەوەیەكی گەورە لە فڕۆكەخانەی هەریر دەبیسترێت

:: PM:04:38:20/11/2017 ‌
كەمێك پێش ئێستە دەنگی تەقینەوەیەكی گەورە لە فڕۆكەخانەی هەریر كە تایبەتە بەهێزەكانی ئەمەریكا دەبیسرتێت و بەر پرسێكی سنوورەكەیش ڕوونكردنەوەیەك دەدات دەڵێت، خۆیان تەقینەوەكەییان ئەنجام داوە.

ئەمڕۆ دووشەم 20ـی تشرینی دووەم حامد ئیسماعیل بەڕێوەبەری شارەدێی هەریری سەر بە شارۆكەی شەقڵاوە بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ڕاستە كەمێك پێش ئێستە دەنگێكی گەورە بیستراوە لە سنوورەكە و هاووڵاتیان و دانیشتوانی هەریر و دەورووبەری هەستیان پێ‌ كردووە.

بەڕێوەبەری شارەدێی هەریر دەڵێت، دەنگی تەقینەوەكە لە فڕۆكەخانەی هەریر بیستراوە كە هێزەكانی ئەمەریكا  تێدایە بۆیە پەیوەندییم پێوە كردن گوتیان كارێكی تەوقیت كراوی خۆمان بووە.

حامد ئاشكرای كرد كە لە سەربازگەكە پێیان ڕاگەیاندووە شتێكی ئەو تۆ نەبووە و ئەوەی هەیە خۆمان ئەنجاممان داوە بۆیە پێویست بە ترسی هاووڵاتیان ناكات.

شارەدێی هەریر دەكەوێتە باكوری شاری هەولێر و سەر بە شارۆكەی شەقڵاوە، خاوەنی فڕۆكەخانەیەكی سەربازی كۆنە هێزەكای ئەمەریكا لەساڵی 2004 تا ئێستە خەریكی كاركردنن لەو فڕۆكەخانە و لە مانگی ڕابردوو بڕیاریان دا ڕووبەری فڕۆكەخانەكە بە پانی بۆ هەر لایەك بەرین بكەن كە تێكڕای 400 دۆنم زەوی دەبێت.



وشە - رامیار جەواد