هەموو ساڵێک کاتی نزیک بوونەوە لە ڕۆژى جه‌ژنى کریسمس وڵاتانی جیهان ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەو ڕۆژە، له‌م وێنانه‌ى خواره‌وه‌دا وه‌ك یه‌كه‌م وڵات له جیهاندا به‌ریتانیا شهقامهكانى له‌نده‌نى ڕازانده‌وه.
وێنه‌كان کۆمەڵێک وێنەن لە شەقامی (ڕیجنت ستریت)ی شاری لەندەن لە پێشوازی سەری ساڵدا گیراون له لاپه‌ڕه‌ى فه‌رمى "talk" له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاو كراونه‌ته‌وه.
کریسمس یان ڕۆژی لەدایکبوونى مه‌سیح، ئەو ڕۆژەیه، كه بە ڕۆژی لەدایکبوونی مەسیح دادەنرێت، له‌لایه‌ن به‌شێكى ئاینى مه‌سیحیه‌كانى جیهان. ئەوەیش بیروباوەڕی ئەو مەسیحییانەیە کە بڕوایان وایە مەسیح کوڕی خودایە، ڕۆژی کریسمس لە زۆربەی وڵاتانی جیھان و ئەوانەی مەسیحییەکان تێیدا کەمینەن یان نین ئەوا وەک ڕۆژێکی کولتووری دەکرێتە ڕۆژی پشوو واتە بەڕێژەیەکی زۆر لە وڵاتان ئەو ڕۆژە پشوو دەبێت، ڕۆژی کریسمس دووەم گەورە جەژنی مەسیحییەکانە لەدوای جەژنی قیامەیان، بە پێی ڕۆژمێری زاینی ئەو ڕۆژە دەکەوێتە ڕۆژی ٢٥ و ٢٤ی کانوونی یەکەم ئەگەرچی بیروباوەڕی جیایش ھەن لە بارەی ڕۆژی ڕووداوەکە بەڵام بە گشی لە 25 ى كانوونى یه‌كه‌م هەتا یه‌كى كانوونى دووه‌م ئەو ڕێوڕەسمە بەڕێوە دەچێت.