لەبارەی كۆكردنەوەی پارەی زبڵ و خاشاك ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كۆ دەبێتەوە" />

پێشتر "وشە" ڕاپۆرتێكی لەبارەیەوە بڵاو كردبۆوە
لەبارەی كۆكردنەوەی پارەی زبڵ و خاشاك ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كۆ دەبێتەوە

:: PM:05:23:20/11/2017 ‌
بەهۆی بڵاو بوونەوەی ڕاپۆرتێكی هەفتەنامەی "وشە" لە ژمارە 210 كە تێیدا بڕی ئەو پارانەی خستبووە ڕوو لەسەر وەگرتن و كۆكردنەوەی پارەی زبڵ و خاشاك و جێبەجێ‌ نەكردنی لە پارێزگاكانی تر. بەیانی بڕیارە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كۆ ببێتەوە و بڕیاری ڕاگرتنی كۆكردنەوەی پارەی زبڵ و خاشاك بوەستێنێت.

ئەمڕۆ دووشەم 20ـی تشرینی دووەم، خانزاد یووسف ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، دوای بەدواداچوونی ئێمە لە لیژنەی دارایی و شارەوانی بۆمان دەركەوت تەنیا ئەو بڕیارە لە پارێزگای هەولێر جێ‌ بەجێ‌ دەكرێت لە سێ‌ پارێزگایەكی تر نەچووەتە بواری جێبەجێ كردن.

ئەندامەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەڵێت: "ئێمە ناتوانیین داوا لە حكوومەت بكەین لە پارێزگاكانی تر ئەو بڕیارە جێبەجێ‌ بكات، بەڵام بەیانی دەتوانین بە كۆی دەنگی ئەنجوومەن بڕیار لە شاری هەولێریش بوەستێنین بەهۆی خراپی دۆخی ئابووری هاووڵاتیان."

بوونی 111 گەڕەك لە هەولێر لەگەڵ چەندان بازاڕی گەورە، ئێستە وەك قەیسەری و بازاڕی كوران و لەنگە و هەڤاڵان و تەیراوە و چەندانی تر كە پێشبینی نزیكەی 12 هەزار دووكان دەكرێت بەبێكۆمەڵگە مۆدێرنەكان و ماركێتە گەورەكانی شاری هەولێر، ئەوەیش وا دەكات پارەیەكی زۆر بە ناوی خۆڵ و خاشاكەوە كۆ بكرێتەوە.

بۆ خوێندنەوەی ڕاپۆرتەكە كلیك لێرە بكە



وشە - رامیار جەواد