ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ى تشرینى دووه‌م، پێشمه‌رگه و گۆرانیبێژ خالید عومه‌ر نوێترین گۆرانى بڵاوده‌كاته‌وه و تێیدا گۆرانى هاوخه‌مى بۆ كه‌سوكارى قوربانیانى زه‌مین له‌رزه‌كه‌ى هه‌فته‌ى ڕابردوو ده‌ردبڕێت، كه كرماشانیشى گرته‌وه.
هونه‌رمه‌ند خالید عومه‌ر به "وشه"ى ڕاگه‌یاند: "كرماشان ناوى نوێترین گۆرانى و كارى هونه‌ریمه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م بڵاوم كردووەته‌وه و كارێكه بۆ قوربانیانى زه‌مین له رزه‌كه‌ى هه‌فته‌ى ڕابردوو، كه‌به‌داخه‌وه چه‌ندان وڵات و كوردستان و شاره كوردییه‌كانى ئێرانى گرته‌وه و ژماره‌یه‌كى زۆرى هاوڵاتیان بوونه قوربانى و شه‌هید بوون".
زیاتر گوتى: "ئه‌و به‌رهه‌مه میلۆدى كه‌ڤه‌ره و تێكست و وه‌رگێڕانى خانمه شاعیرى هه‌ڵه‌بجه ساكار ئاوازه و كارى ڕیكۆرد و میكسى خۆم كردوومه و كارى مۆنتاژى هاوڕێ حه‌مه ئه‌مین سازی داوه، وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك تاكه شت ده‌توانم بیكه‌م وه‌ك ئه‌ركێكى نیشتمانى و مڕۆڤایه‌تى ئه‌وه‌یه ئه‌و به‌رهه‌مه‌م دروستكرد،تا به‌هۆیه‌وه هاوخه‌مى خۆم بۆ قوربانیان و كه‌سوكارى قوربانیان ده‌رببڕم."
هونه‌رمه‌ند خالید له ساڵى 1989 له هه‌ڵه‌بجه له دایكبووه و پیشه‌ى پێشمه‌رگایه‌تییه و جگه له‌ژیانى پێشمه‌رگایه‌تى سه‌رقاڵى گۆرانى گوتنه و خاوه‌نى ئه‌ڵبومێكى گۆرانییه به‌ناوى سێبه‌رێكى ماندوو، كه پێكهاتووه له هه‌شت تراك و له ستۆدیۆى ڤینۆ تۆماركراوه له لاى ئارام سه‌ردار و شوان ئه‌كره‌م، ساڵى 2016 یه‌كه‌م به‌رهه‌مى به‌شێوه‌ى ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكرده‌وه به‌ناوى سێبه‌رێكى ماندوو، كۆتا به‌رهه‌مى بڵاوكردنه‌وه‌ى ڤیدیۆ كلیپێكه به‌ناوى "بۆكوێ ئه‌ڕۆی" كه‌یه‌كێكه له‌به‌رهه‌مه‌كانى نێو ئه‌ڵبومه‌كه‌ى.
شاخه‌وان شێخانى