بوومەلەرزەیەك سنووری سلێمانی هەژاند

:: PM:07:00:20/11/2017 ‌
كەمێك لەمەوبەر بوومەلەرزەیەك شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و شارۆكەی دەربەندیخانی گرتەوە، توندی بوومەلەرزەكە بە پلەی 7.2 سنووری دەربەندیخان و كرماشانی گرتەوە بەو هۆیەوە ژمارەیەكی زۆر لە هاوولاتیان برینداربوون.

ئەمڕۆ دووشەم 20ـی تشرینی دووەم، سەردار محەمەد فەرمانبەر لە سنووری گوندی هۆرینی هاوسنوری كۆماری ئیسلامی ئێران، بە"وشە"ـی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سەعات شەش و 24خولەك  تەواو زەمین لەرزەیەك گوندی هۆرین و دەورووبەری هەژاند.
 
ناسیح حەسەن قایمقامی شارۆكەی دەربەندیخان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئەمشەو جارێكی تر بەهۆی هەست كردن بەو زەمین لەرزە هاووڵاتیان هاتوونەتە دەرەوە.
 
دارا حەسەن بەرێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بۆ "وشە" ئاشكرای كرد زەمین لەرزەیەك لەسلێمانی هەستی پێكراوە لەهەمان كاتدا بە پلەی 5.3 پلەی ریختەر، هەروەها چەقی هاتنی زەمین لەرزەكە لەناوچەی ئیلامەوە بووە لەكۆماری ئیسلامی ئێران.
 
لەشەوی 12ـی تشرینی دووەم بوومەلەرزەیەكی بەهێز سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و ڕۆژهەڵاتی كوردستانی گرتەوە بەو هۆیەوە ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیان گیانی لە دەست داو بریندار بوون.

گەرمیان / سەبری هۆرینی




وشە - رامیار جەواد