هونەرمەندى ناسراوى كورد "گۆران نوری"، بهنیازه یەکێک لە گۆرانییە كۆنهكانى هونەرمەند ناودار زیاد ئەسعەد بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ نوێ بكاتهوه و بەم نزیکانە بڵاوى بكاتهوه.
هونەرمەند گۆران نوری له پێگهى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووك نووسراوێكى بڵاو كردووەتهوه و لهسهر بهرههمه تازهكهى نووسیویهتى: "سەرقاڵی بەرهەمهێنانی چوار بەرهەمی هونەرییم لە ئێستهشدا کاری کلیپکردنی بۆ گۆرانییەکی بە ناوی (نامە)م تەواو کردووە و تەنیا کاری مۆنتاژکردنیم ماوە، گۆرانی (نامە) پێشتر لەلایەن هونەرمەند زیاد ئەسعەد گوتراوەتەوە، میلۆدی موعین ئەسفەهانییە، کوردە عومەر کاری وێنەگرتنی بۆ کردووە، پێشەوا کاری موزیکی بۆ کلیپەکە کردووە، تەواوی کارەکانی تری ڤیدیۆ کلیپەکەم لە کوردستان بۆی کردووە، بەم نزیکانە ڤیدیۆ کلیپەکەم بڵاودەکرێتەوە".
گۆران نووسیویهتى: "هۆکاری نوێکردنەوەی ئەم گۆرانییە بە شیوەی ڤیدیۆ کلیپ بەهۆی ئەوە بوو بەشێک لە ههوادارانم به شێوهى نامه داوای نوێکردنەوەی ئەم گۆرانییەیان لێکردم، هونەرمەند زیاد ئەسعەدیش خۆى تایبهت تێلی بۆ کردم و گوتی کە خۆشحاڵ دەبێت ئەگەر گۆرانییەکە نوێبکەمەوە".
گۆران نوورى له ئێسته جگە لەو گۆرانییە سەرقاڵی گۆرانییەکی شادە بۆ سەری ساڵ، ئاواز و میلۆدی گۆرانییەکەیش لەلایەن ئاریۆسەوە دانراوە.
گۆران نوری خەڵکی سلێمانییە و لە ساڵی ١٩٨٤ لەدایکبووە، بۆ ماوەی ١٧ ساڵ دەبێت لە وڵاتی سووید نیشتەجێبووە، یەکەم کاری هونەری بە ناوی (بۆ کوێ دەڕۆی) بوو، خاوەنی چەندان ڤیدیۆ کلیپە.