هەریەك لە کەنەدا، نیوزلەندا و بەریتانیا ڕۆژی ٢٠ی تشرینی دووەمی دیاریکردووە هەر وەک نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ئوستراڵیا چوارەمین چوارشەمە لە مانگی تشرینی یەکەمدا ئاهەنگی ڕۆژی جیهانی منداڵان دەگێڕێت، هیندستان ١٤ی تشرینی دووەمی دیاریکردووە بە ڕۆژی جیهانی منداڵان، بەڵام ئەمەریکا ئاهەنگی ڕۆژی جیهانی منداڵان ناگێڕێت بەڵکو ڕۆژی نەتەوەیی منداڵانی دیاریکردووە لە یەکەم یەکشەمەی مانگی حوزەیراندا.
ئەمڕۆش لە کوردستان هیچ چالاکییەك ئەنجام نەدرا بۆ جاڕنامەی جیهانی مافەکانی منداڵان هەرچەندە لە ساڵانی ڕابردوودا لەم ڕۆژەدا چەندان چالاکی جۆراوجۆر بۆ منداڵان ئەنجامدەدرا بەڵام ئەمساڵ بە هۆی قەیرانی داراییەوە كهلهلایهن حكوومهتى عێراقهوه بۆ ماوهى سێ ساڵه خستوویهتییه سهر ههرێمى كوردستان نەتواندراوه ئەمڕۆ چالاکییەکی شایستە پێشکەش بە منداڵان بکرێت.
ڕۆژی منداڵان ڕۆژێکی جیھانییە و تایبەتە بە توێژی منداڵ لە زۆربەی وڵاتانی جیھان یادی دەکرێتەوە بەشێوەی جیاواز و ڕۆژی جیاوازیش، لەساڵی ١٩٢٥ لە کۆنفڕاسێکی جیھانیی بۆ پاراستنی مافی منداڵان ڕۆژی ١ی حوزەیرانی کردە ڕۆژی منداڵان، بەفەرمیش لەوەتەی ١٩٥٠ەوە لە زۆربەی وڵاتانی جیھان ڕۆژی ١ی حوزەیران کرا، بە ڕۆژی جیھانیی منداڵان جگە لەچەند وڵاتێک، کە لەمانگەکانی ئادار و نیسان و ئایار یادەکە دەگێڕن، جگە لە ڕۆژی جیھانیی منداڵان، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لەساڵی ١٩٥٤ ڕۆژی ٣٠ی نیسان وەک ڕۆژی دیاریکراوە لەپێناو ھاندانی وڵاتان بۆ لێکتێگەیشتنی زیاتر لە بارەی منداڵانو خۆشگوزەرانییان بەر لەنەتەوە یەکگرتووەکانیش لە کۆنفڕانسی ٢٢ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٤٩ فیدڕاسیۆنی دیموکراتی نێودەوڵەتی ژنانی یەکێتیی سۆڤیەت ڕۆژی ٢٠ی تشرینی دووەمی وەک ڕۆژی جەژنی منداڵانی دیاری کردبوو.