میوزیكژه‌نى ناسراوى كورد ڕزگار حه‌مه ڕه‌ئوف كار بۆ نوێكردنه‌وه و تازه‌كردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مێكى گۆرانیبێژى ناسراوى كورد كه‌ریم كابان ده‌كات و به‌شێوه‌یه‌كى جیاواز كارى كلیپى بۆ دەکات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ى تشرینى دووه‌م، له كاتى كلیپ كردنى ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیه‌ى میوزیكژه‌ن ڕزگار به "وشه"ى ڕاگه‌یاند: "میوزیكى كابان ناوى نوێترین كارى هونه‌ریمه ئێسته سه‌رقاڵى كاركردنم بۆى، ئه‌و به‌رهه‌مه بریتییه له كاركردن بۆ كلیپێكى میوزیكى، كه گۆرانییه‌كى هونه‌رمه‌ند و مامۆستاى كۆچكردوو كه‌ریم كابانه و به‌شێوازێكى تازه كارى دابه‌شكردنیم بۆ كردووه، كارى میكس و ماسترینگى ئه‌و به‌رهه‌مه خۆم کردووه، كه‌ناڵى خاك تیڤى ئه‌ركى ئه‌و به‌رهه‌مه‌یان گرتووەته ئه‌ستۆ سوپاسیان ده‌كه‌م، ده‌سخۆشى له هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان ده‌رهێنه‌ر شادمان محه‌مه‌د و وێنه‌گر سیروان كه‌ریم و هه‌رێم نورى ده‌كه‌م، كه كاره‌كانى ئه‌و به‌رهه‌مه‌یان ئه‌ستۆ گرتووە".
زیاتر گوتى: "ئێسته به‌شێكى زۆر له كاره‌كانى ته‌واو بووه و به‌م زووانه بڵاوى ده‌كه‌ینه‌وه و پێشكه‌شى ده‌كه‌م به‌ڕوحه جوان و پڕ له‌هه‌سته‌كه‌ى مامۆستا كه‌ریم كابان، سوپاس بۆ هاوڕێی ئازیزم هونه‌رمه‌ند سامان عه‌زیز كه هه‌میشه هاوڕێ و هاوسه‌فه‌رى هونه‌ریم بووه".
میوزیكژه‌ن ڕزگار حه‌مه ڕه‌ئوف خاوه‌ن چه‌ندان به‌رهه‌مى هونه‌رییه و له ساڵانى 1984 ده‌ستى به كارى هونه‌رى كردووه و سه‌ره‌تاى به‌شداری كردنى به شانۆیی ئاهه‌نگامێز ده‌ستى پێكردووه و دواتر له بوارى میوزیكدا زیاتر گرنگی داوه به‌بوارى میوزیك و كارى میوزیكى بۆ زۆرێك له هونه‌رمه‌ندان كردووه، ئاوازى بۆ چه‌ندان هونه‌رمه‌ند داناوه و خاوه‌نى 4 كلیپى میوزیكییه و زیاتر له ساڵ و نیوێكه ئه‌ڵبومێكى میوزیكى، كه پێكهاتووه له 16 تراك ته‌واو بووه به‌ڵام له‌به‌ر بێ سپۆنسه‌رى تا ئێسته ماوه‌ته‌وه.
شاخه‌وان شێخانى