300 هەلی كار لە دهۆك ڕاگەیەنران

:: PM:09:57:20/11/2017 ‌
ئێوارەی ئەمرۆ لە شاری دهۆك پێشانگەیەكی تایبەتی هەلی كار دا، نیزیكەی 300 هەلی كار ڕاگەیەنران، كە لەلایەن سەنتەری ژینەر بە هاوكاری ڕێكخراوی GIZی ئەڵمانی و وەزارەتی دارایی ئەڵمانیا، بۆ كومەلێك لە كومپانیان كراوەتەوە.

ئەمرۆ 20 تشرینی دووەم 2017، نیبار عەبدولستار بەڕێوەبەری سەنتەری ژینەری ڕاهێنانی پیشەی لە دهۆك بە "وشە"ی ، ڕاگەیاند: "ڕێكخراوی ژینەر بە هاوكاری ڕێكخراوی GIZی ئەڵمانی و وەزارەتی دارایی ئەڵمانیا، بە بەشداری ژمارەیەكی زۆری كومپانیای ناوخۆ و نێودەوڵەتی، پێشانگەیەكی تایبەت بە هەلی كار كرایەوە، كە تێدا نیزیكەی 300 هەلی كار لە دهۆك موڵ ڕاگەیەنران."

زیاتر گوتی: "پێشانگەی هەلی كار، دەبێتە یەكەم پێشانگەی هەلی كار، كە لە شاری دهۆك و پارێزگای دهۆك دەكرێتەوە و پێشتر تەنیا لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی كرایەوە، هەر كەسێك خوازیارە دەتوانێت سەردانی بكات و CV خۆی پێشكەش بكات بۆ ئەوەی یەكێك لەو هەلانە دەست بخات."

بەپێی قسەكانی ئەو بەرپرسە حكوومییە، 20 لایەنی خاوەن كار پێویستی بە كارمەند هەیە و بەپێی CV كارمەند وەردەگرێت، لەوانە هۆتێلێك، حەوت كومپانیای جیاواز ، هەشت ڕێكخراوی كومەڵگەی مەدەنی، دوو فەرمانگەی بیانی، ژووری بازرگانی دهۆك و سەنتەری ژینەر خۆی پێویستی بە كارمەند و كرێكار هەیە.

پێشانگەكە ئەم شەو تا درەنگانی شەو كراوە دەبێت و CV وەردەگرێت، كۆمەڵێك لە كچ و كۆڕانی پارێزگەی دهۆك و ناوچەكانی تر سەردانی كردووە بۆ ئەوەی یەكێك لەو هەلانە دەست بخەن.

دهۆك / نەوزاد هلۆری



وشە - ژیڤان خۆرانی