گۆرانیبێژی کورد "دەشنێ موراد"، لە پێگهى تایبهتى خۆی له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووك بۆیهكهم جار ئهوه ئاشكرا دهكات لهو كاتهى هاتووەتهوه كوردستان تا ئێسته توانیویهتى نزیكهى 15 قوتابخانە نۆژەن بكاتهوه.
ئهوهیشى ئاشكرا كردووه، كه دوایین كاری خێرخوازی نۆژەن كردنەوەی قۆتابخانەیەكە سەر بە بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی ڕەواندزی و كەلوپەل و پیداویستی قۆتابخانەكە و خوێندنكارەكانی دابینكردووە.
دەشنێ له كۆتادا دەڵێت: "ئەوەی دەیكەم كارێكی بچووكە بەڵام ئەگەر ڕۆژێك لە ڕۆژان یەكێك لەم منداڵانە بێتەوە بۆلای من و بڵێت من بووم بە كەسێكی پلە و پایە بەرز ئەوە هەست بەوە دەكەم تەواوی خەونەكانی من هاتووەتە دی و هەست بە خۆشی دەكەم، ئەوكاتەی من ئەم كارە دەكەم بە خۆم دەڵێم من هیچ كێشەیەكم نییە و بێ خەمم".
دەشنێ موراد یەکێکە لە ئەستێرە دیارەکانی پۆپ ستاری کوردستان و لەسەرەتای دەرکەوتنی لەلایەن چەندان میدیای بیانییەوە گرنگی زۆری پێدرا، خاوەنی چەندان ڤیدیۆ کلیپ و ئەلبوومی گۆرانییە.
دەشنێ موڕاد، لە ١ ی کانوونی دووەمی ساڵى ١٩٨٦ له شارى سلێمانى لهدایك بووه، پێشکەشکار و گۆرانیبێژ و مۆدێلێکی ناسراوى كورده.
دەشنێ لە ساڵی ١٩٩٧دا لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕۆیشتووەتە وڵاتی ھۆڵەندا و لە تەمەنی ١٦ ساڵییەوە لە گرووپی سەما بووە، بۆ ماوەی دوو ساڵیش کاری پیشاندانی مۆدێلی کردووە.
بۆ یەکەم جار لە بەرنامەی بێ کۆنترۆڵی کوردستان تیڤیدا بە ڕەسمی لە بواری ڕاگەیاندندا دەرکەوت، دواییش لەڕێگەی بەرنامەکانی "دەشنێ شۆ" و "کۆڕەک ستار"ی کەناڵی کۆڕەک تیڤییەوە درێژە بەکاری ڕاگەیاندنهكانى دا.
گۆرانی "ھێلا ھۆپ" سەرەتای کاری ھونەریی بوو، ئەم گۆرانییە لە گۆڕەپانی ھونەری کوردیدا دەنگدانەوەیەکی گەورەی ھەبوو، ئەمەیش بەھۆی شێوازی نوێ و جیاوازی سەماکردنە ڕۆئاواییەکەی لە میانی ڤیدیۆ کلیپەکەیدا بوو، سهرهتاى دهركهوتنى بۆ دنیاى هونهرى به هاوكارى ههڵكهوت زاهیر ئاوازدانهرى ناودارى كوردهوه بوو، دهشنێ پێشووتریش یهكێك بوو له قوتابییهكانى، بهڵام لهدواى بهناوبانگبوونى بهبێ هۆكار وازى له ههڵكهوت زاهیر هێنا، وهك له میدیاكان باسكرا بوو ئهوكات.