١،٥ ملیۆن دۆلار دەسخۆشانە بۆ کوشتنی ئەستێرەیەکی هیندی دانراوە

:: PM:11:39:20/11/2017 ‌
حیزبیکی نیشتمانی دەسەڵاتداری هیندۆسی وڵاتی هیندستان، بڕی ١٠٠ ملیۆن ڕوپییەی هیندیستانی، کە دەکاتە (١،٥ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکایی)، بۆ هەر کەسێک دادەنێت، کە ئەکتەری سەرەکی و دەرهێنەری فیلمی "بادمافاتی" بکوژێت.

فیلمەکە لەم زووانەدا، لە سەر شانۆی سینەماکاندا پەخش دەکرێت، باس لە پێوەندی نێوان پاشای هیدۆس و دەسەڵاتدارێکی ئیسلام دەکات.

سوراج بال ئەمو سەرۆکی حیزبی بەهاراتی جاناتا لە ویلایەتی هارینای ڕۆژهەڵاتی هیند، لەبارەی دەسخۆشانەی ئەکتەر "دیبیکا بادوکون" دەرهێنەر "سانجای لیلا بهانسالی" ئەم یەکشەمە ڕای گەیاند هەر کەسێک ئەم دووانە بکوژێ، دەسخۆشانەی دەدرێتێ.

هەروەها هەڕەشەی ئەوەیشی کردووە، کە پیشان دانی فیلمەکە لە سەر شانۆی سینەماکاندا ڕابگرن، ئەو بڕیارەیشی لە خولی یەکەمی مانگی دیسەمبەری سینەمادا، دەرکردبوو.

فیلمەکە لە قەسیدەیەکی داستانی سەتەی شازدەیەم بەرهەم هاتووە، "بادمافات" فیلمێکە، چیڕۆکێکی خەیاڵی پادشا ڕاجبورتە، کە لە بری ئەوەی ببێتە سوڵتانی بەناماڵەکەی بۆ شاری دەلهی وڵاتی هیندستان، خۆی کوشت!

سەرچاوە/ سکای نیوز



وشە - ژیڤان خۆرانی