عه‌بدوڕٍه‌حمان جه‌وده‌ت مامۆستا له زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی/كۆلێژی ده‌رمانسازی و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا له پسپۆڕی زانستیی پزیشكی (بایۆلۆجیایی گه‌ردی) له زانكۆی كارولینسكای سویدی، له توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیی گرنگ و ده‌ستپێكێكی نوێ له‌باره‌ى ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕ له‌سه‌ر نه‌خۆشیی كوشنده‌ی شێرپه‌نجه‌ی خوێنی ناسراو به (Chronic Lymphocytic Leukemia)، كێشه‌ى ناچالاكى چاره‌سه‌رییه باوه‌كان بۆ شێرپه‌نجه‌ى خوێن ئاشكرا ده‌كات.
نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی خوێن به (Chronic Lymphocytic Leukemia) ده‌ناسرێت و به یه‌كێك له باوترین جۆره‌كانی شێرپه‌نجه هه‌ژمـــــار ده‌كرێت و زۆرترین ڕێژه‌ی مردنی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. ڕێژه‌ی چاره‌سه‌ری تووشبووانی تا ئێسته له ڕووی زانستی پزیشكییه‌وه له ئاستی پێویستدا نییه، هاوكات جه‌سته‌ی تووشبووانی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی خوێن له سه‌ره‌تادا به ئاستێكی گونجـــاو و به شێوازێكی ئه‌رێنی شانبه‌شانی چاره‌سه‌ره كاریگه‌ره‌كان وه‌ك (Ibrutinib) كار ده‌كه‌ن و جه‌سته له مه‌ترسی له‌نـــاوچوون به دوور ده‌گرن.
توێژینه‌وه‌كان ئێسته ئه‌و ڕاستییه ده‌رده‌خـــه‌ن كه له به‌شێك له تووشبووانی ئه‌م نه‌خۆشییه كوشنده‌یه ئه‌و جۆره چاره‌سه‌رانه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كاریگه‌ری ئه‌رێنی دروست ناكه‌ن و خانه شێرپه‌نجه‌یییه‌كان له ته‌واوی جه‌سته‌دا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و جه‌سته به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌به‌ن.
توێژه‌ره كورده‌كه هه‌ڵده‌ستێت به كاركردن له‌سه‌ر باوترین و گرینگ‌ترین جۆری چاره‌سه‌ری ناسراو به (Ibrutinib) كه له ساڵی 2014 به شێوازێكی فه‌رمی له لایه‌ن ڕێكخراوه جیهانییه باوه‌ڕ پێكراوه‌كانی ده‌رمــــانی دژ به نه‌خۆشیی كوشنده‌ی شێرپه‌نجه‌ی خوێن له وڵاتانی ئه‌وروپــــا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌وته به‌رده‌ستی پزیشكان به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی شێرپه‌نجه‌ی خوێنی جۆری (CLL).
پڕۆژه زانستییه‌كه له زانكۆی كارولینسكای سویدی له لایه‌ن لێكۆڵه‌ره كورده‌كه ته‌واوی كاری پڕاكتیكی و كۆكردنه‌وه‌ی داتــــا و شیكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی بۆ ده‌كرێت، هاوكات له ژێر چاودێری چڕی پڕۆفیسۆر ئێدوارد سمیس ده‌چێته بواره‌كانی جێبه‌جێكردنه‌وه كه خاوه‌نی چه‌ندان بڵاوكراوه‌ی زانستی و ژمـــاره‌یه‌كی به‌رچاو له توێژه‌رانی زانستی پزیشكی پێ گه‌یاندووه و ئێسته توێژه‌ره كورده‌كه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه زانستییه‌كه سێ بڵاوكراوه‌ی زانستی به جێ ده‌گه‌یه‌نن به مه‌به‌ستی پشتڕاستكردنه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌نجـــامه ده‌ستكه‌وتووه‌كانی توێژینه‌وه زانستییه‌كه.
وه‌ك توێژه‌ره‌كه ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات، هۆكاره بۆماوه‌یییه‌كان و بازدان له خانه‌كان هۆكارن له‌سه‌ر هه‌ڵدانی ئه‌و جۆره نه‌خۆشییه كوشندانه، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه هه‌ركـــات تووشبوویه‌كی شێرپه‌نجه‌ی خوێن كێشه‌ی ته‌ندروستی له جه‌سته‌وه بۆ دروست ده‌بێت له ئه‌نجــــامی دژ وه‌ستان و دروستبوونی به‌رگری بۆ ئه‌و جۆره تایبه‌تانه‌ی له چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی خوێن، به‌و واتایه‌ی كه جه‌سته‌ی تووشبوو لاواز ده‌بێت و به‌ره‌و له ناوچوون ده‌چێت. چاره‌سه‌ری ناسراو به (Ibrutinib) كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر پڕۆتینی جۆری (BTK) ده‌كات كه یه‌كجـــار گرنگه له‌سه‌ر گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندنی خانه‌كانی جۆری (B-Cells) و سه‌رهه‌ڵدانی شێرپه‌نجه‌ی كوشنده‌ی ناسراو به (CLL).
ئه‌و روونى كرده‌وه، ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه زانستییه‌كه ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه هۆكاری وه‌ستان و نه‌مـــانی كاریگه‌ری ئه‌و جۆره چاره‌سه‌رییانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی بازدان له پێكهاته‌ی ناسراو به (Cysteine 481) كه به‌و به‌شه ده‌ناسرێت كه چاره‌سه‌ری جۆری (Ibrutinib) كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌بێت به مه‌به‌ستی باشتركردنی ڕه‌وشی ته‌ندروستی كه‌سی تووشبوو و پاراستنی جه‌سته له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو.
هه‌ر به‌و هۆیه‌وه وه‌ك ته‌واوكاری كاری لێكۆڵینه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كه، دكتۆر جه‌وده‌ت هه‌ڵده‌ستێت به كاری دروستكردنه‌وه‌ی چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی (BTK)ی بازدراو له ڕێی ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی (Cysteine 481) به مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی كاریگه‌ری نه‌رێنی ئه‌و پێكهاته بازپێدراوانه له تاقیگه‌دا له‌سه‌ر دروستبوونی به‌رگری نه‌خوازراو دژ به‌و چاره‌سه‌رییه پێشكه‌وتووانه‌ی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی خوێن.
وه‌ك توێژه‌ره كورده‌كه باسى ده‌كات، ئه‌نجامه‌كانی پڕۆژه زانستییه‌كه، ده‌كرێت وه‌ك دۆزینه‌وه‌یه‌كی زانستی بناسرێت كه بۆ یه‌كه‌م جــــاره كارێكی له‌و جۆره ئه‌نجام بدرێت له دیاریكردنی هۆكاری ناچالاك بوونی ئه‌و جۆره چاره‌سه‌رییانه به‌رامبه‌ر به جه‌سته‌ی به‌شێك له تووشبووانی شێرپه‌نجه‌ی خوێن، به‌و پێیه‌ی كه بازدان له پێكهاته‌ی (Cysteine 481) و شوێنگرتنه‌وه‌ی به هه‌ریه‌ك له پێكهاته‌كانی (Serine) یا (Threonine) هۆكار بێت له‌سه‌ر دروستبوونی به‌رگری دژی چاره‌سه‌ری جۆری (Ibrutinib)، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه به مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی تووشبووان به پێی ئه‌نجامه سه‌لمێنراوه‌كانی توێژینه‌وه‌كه، ده‌كرێت به جێگره‌وه‌ی ئه‌و چاره‌سه‌رییه به‌كار بێت.
توێژه‌ره كورده‌كه ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م پڕۆژه زانستییه به ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ وه‌سف ده‌كات بۆ تووشبووانی ئه‌و جۆره نه‌خۆشییه كوشنده به‌ربڵاوه له ئاستێكی جیهانی، هاوكات هاووڵاتییان له كوردستان هاوشێوه‌ی وڵاتانی دنیـــا به‌ده‌ر نین له تووشبوون به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی خوێن و به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌بوونی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری ئه‌و جۆره نه‌خۆشییه، به جۆرێك كه ده‌كرێت ئه‌و جۆره زانیارییانه بگه‌یه‌نرێنه ده‌ست كه‌سانی پسپۆڕ له‌و بواره و گیانی هاونیشتمانیان پارێزراو بێت و شانبه‌شانی ده‌زگــــه ته‌ندروستییه جیهانییه‌كان، كوردیش سوودمه‌ند بین له پێشكه‌وتنه زانستییه‌كان و خزمه‌ت گه‌یاندن به هاونیشتمانیان.
وشه/ هه‌ولێر ـ د. تۆڵه فه‌ره‌ج