به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی "رۆیته‌رز" كه هه‌فتانه داهاتی فیلمه سینه‌مایییه نوێیه‌كان له هۆڵیوود بڵاو ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه فیلمی "جاستیس لیج" كه فیلمێكی ئه‌مه‌ریكایییه، توانی بچێته سه‌رووی سه‌رجه‌م فیلمه‌كان به كۆكردنه‌وه‌ی 96 ملیۆن.
ئه‌و فیلمه به‌رهه‌می ساڵی 2017یه و ئه‌ستێره‌كانی وه‌ك بین ئه‌فلیك، هێنری كافیل، جال جادوت و جاسۆن مۆموا رۆڵی پاڵه‌وانێتیی تێدا ده‌گێڕن. فیلمه‌كه له ده‌رهێنانی زاك سنایده‌ره. دوو هه‌فته‌یه له‌سه‌ریه‌ك داهاتی ئه‌و فیلمه له سه‌رووی سه‌رجه‌م فیلمه‌كانی تره‌وه‌یه كه بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه‌یش داهاتی گه‌یشته 96 ملیۆن دۆلار.
به‌دوایدا فیلمی "وۆنده‌ر" دووه‌م فیلم بوو له‌رووی داهاته‌وه كه له یه‌ك هه‌فته‌دا 27 ملیۆن دۆلاری كۆ كرده‌وه. فیلمه‌كه له پاڵه‌وانێتی جۆلیا رۆبرتس و جاكوب تریمبلایه. له ده‌رهێنانی ستیڤن چبۆسكی. هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌و فیلمه پله‌ی سێیه‌می له داهات به‌ده‌ست هێنابوو.
فیلمی "راجنارۆك" له پله‌ی سێیه‌م و فیلمی "دادیز هۆم 2" پله‌ی چواره‌می له داهات به ده‌ست هێناوه. پله‌ی پێنجه‌میش كه‌وته به‌ر فیلمی "مێرده‌ر ئۆن زه ئۆرێنت ئێكسبێرس" كه 13 ملیۆن و 800 هه‌زار دۆلاری كۆ كردبووه‌وه.