ئێسته فیلمێكی فه‌له‌ستینی له سینه‌ماكانی ئه‌مه‌ریكا دێته وه‌شان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی فیلمه‌كه باس له هاوڕه‌گه‌زبازی و هه‌روه‌ها هاوسه‌رگیریی ناشه‌رعی له ده‌ره‌وه‌ی یاسا ده‌كات، له رێی پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌یان هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی كراوه و داوا ده‌كرێ فیلمه‌كه وه‌شانی رابگیرێت.
پێگه‌ی "فه‌رفیش" كه پێگه‌یه‌كی هونه‌ریی میسرییه و بایه‌خ به كاری هونه‌ری و هه‌روه‌ها دۆخی تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌بی و جیهانی ده‌دات، دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ خاتوونه ده‌رهێنه‌ری ئه‌و فیلمه فه‌له‌ستینییه بڵاو كردووه‌ته‌وه كه "وشه"یش هه‌واڵێكی له‌باره‌وه دروست كردووه. فیلمی "بر بحر" كه فیلمێكی فه‌له‌ستینییه و ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی خاتوونه هونه‌رمه‌ندی دیار مه‌یسه‌لون حه‌مووده. به‌هۆی دواكه‌وتوویی كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی، ده‌رهێنه‌ره‌كه تووشی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن بووه‌ته‌وه.
فیلمی "بر بحر" له چه‌ندان فێستیڤاڵی جیهانیدا خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه، جیا له‌وه‌ی فیلمه‌كانی تری ئه‌و خاتوونه دهرهێنهرهیش به‌هه‌مان شێوه، چه‌ندان خه‌ڵاتیان وه‌رگرتووه، بۆیه ئێسته له ناوه‌ندی سینه‌ماییدا بووه‌ته ناوێكی دیار.
ئه‌و فیلمه‌ی مه‌یسه‌لون باس له دۆخی سێ كچ ده‌كات كه وڵاته‌كه‌ی خۆیان به‌جێ دێڵن و روو ده‌كه‌نه هه‌نده‌ران، له‌وێ هه‌ریه‌كه‌یان به كارێكی تایبه‌ت بۆ ژیانیان سه‌رقاڵ ده‌بن، له رووداوه‌كانی فیلمه‌كه تووشی زۆر كێشه ده‌بن كه یه‌ك له‌وان ده‌بێته هاوڕه‌گه‌زباز كه به‌هۆیه‌وه كێشه‌كانی زه‌قتر ده‌بنه‌وه. هاوكات له‌و فیلمه‌دا سه‌رنجی زۆر خراوه‌ته سه‌ر خواردنه‌وه‌ی كهوول و به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌و ده‌هێنه‌ره روونی ده‌كاته‌وه كه ویستوویه‌تی له‌و فیلمه‌دا ده‌ست بۆ تابۆكان به‌رێت كه له وڵاته‌كه‌ی ئه‌ودا قه‌ده‌غه‌ن. ده‌یه‌وێ پێشانی بدات كه به‌هۆی تابۆكانه‌وه، خه‌ڵكێكی زۆر به‌ناچاری وڵات به‌جێ دێڵن و له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانیشدا تووشی كێشه ده‌بن.
دواتریش ده‌ڵێ كاتێك فیلمه‌كه پێشان درا، كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی تووشی شۆك بوون، بۆیه به‌رده‌وام له رێی پێگه كۆمه‌ڵاتییه‌كانه‌وه خه‌ڵكانێك هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنم لێ ده‌كه‌ن، پێیان وایه له دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌م لاداوه، له‌كاتێكدا خۆیان باش ده‌زانن كه ئه‌وه‌ی من باسی ده‌كه‌م، واقیعی ژیانی خه‌ڵكی ئێمه‌یه.
مه‌یسه‌لون حه‌موود له ساڵی 1969 له فه‌له‌ستین له دایك بووه و زۆربه‌ی ژیانی له میسر بووه. خاوه‌نی شه‌ش فیلمی درێژ و زیاتر له 20 كورته فیلمی تره.