به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سوپای پاسدارانی ئێرانی، چوار كۆڵبه‌ر كوژران و بریندار بوون و كۆڵبه‌رێكی تریش به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه لاقێكی له ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م، ڕێكخراوی مافی مرۆڤی "هه‌نگاو" كۆمه‌ڵێ چالاكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانن، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" ناردووه ڕای گه‌یاند، ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌م، هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له سنووری "پیرانشار" ته‌قه‌یان له پۆلێك كۆڵبه‌ر كردووه كه كوژرانی كۆڵبه‌رێك و برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ی كوژراوه ناوی "حه‌سه‌ن مورادی" بووه و برینداره‌كانیش تا ئێسته وه‌ك ئه‌و ڕێكخراوه ئاماژه‌ی پێ كردووه، ناوی هه‌موویان ئاشكرا نه‌بووه و ناسنامه‌یان دیار نییه، به‌ڵام دووانیان ئاشكرایه به ناوه‌كانی "ڕه‌حمان مه‌حموود نه‌ژاد" و "سمكۆ ئه‌حمه‌دی" كه خه‌ڵكی شاری پیرانشارن.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئه‌مڕۆ سێشه‌م، كۆڵبه‌رێكی تری خه‌ڵكی پیرانشار به ناوی "لوقمان واحیدی" له شوێنێك به ناوی "كانی خودا" كه‌وتووه‌ته سه‌ر مین و لاقێكی له ده‌ست داوه.
كۆڵبه‌ره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه له‌سه‌ر سنووری باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له به پێی به سواری هاتوچۆی بازرگانی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هه‌میشه جێی هه‌ڕه‌شه بووه و ساڵانه چه‌ندانیان لێ ده‌كوژێت.