یەكەتیی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) باشترین پێكهاتەی سەدەی 21ی تۆپی پێی لەسەر ئاستی یانەكانی ئەوروپا بڵاو كردەوە.
لە پێكهاتەكەدا 6 ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ناویان هاتووە بەرامبەر 3 یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ركابەری.
یوفا باشترین پێكهاتەی سەدەی 21ی بەمشێوەیە بڵاو كردەوە:
گۆڵپارێز: ئیكەر كاسیاس (ریال مەدرید-پۆرتۆ)
بەرگری: سێرجیۆ رامۆس (ریال مەدرید)، گیرارد پیكێ (بەرشەلۆنە)، كارلیس پویۆڵ (بەرشەلۆنە) و فیلیپ لام (بایرن میونشن).
ناوەڕاست: ستیڤان گیرارد (لێڤەرپوول)، چاڤی هێرناندیز (بەرشەلۆنە)، ئەندرێس ئینێستا (بەرشەلۆنە).
هێرشبەر: كریستیانۆ رۆناڵدۆ (ریال مەدرید)، لیۆنێل میسی (بەرشەلۆنە) و تێری هێنری (ئارسناڵ-بەرشەلۆنە).