ماڵپه‌ڕی "برایت ساید"ی به‌ریتانی ڤیدیۆیه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه باس له چۆنیه‌تیی دابه‌زاندنی كێش ده‌كات، ته‌نیا به مه‌ساجكردنی شوێنه جیاوازه‌كانی جه‌سته به سه‌ری په‌نجه.
ئەم مەساجە کلتورێکی چینییە، هەر لە کۆنەوە بۆ تەندرووست و جێگیرکردنی جەستەیان بەکاریان هێناوە، تا لەم دواییانەدا بووەتە مەساجێکی باو بۆ دابەزاندنی کێش، ئەمەش پێویستی بە وردەکاری و لێزانییەکی زۆر دەوێت، تا شوێنی مەساجەکە بزانیت، چونکە دەبێت پەنجە لەسەر هەر یەک لەو شوێنانەی جەستەت ڕابگریت و چەند جووڵەیەک ئەنجام بدەیت، بۆ ئەوەی بزانیت کام شوێنەت لە هەمووی زیاتر جووڵەی تێکەوت، ئینجا مەساجەکەی پێ بکەیت و ئەوە شوێنە مەبەستەکەیە، بۆ نموونە ئەگەر مەساجی گوێ بکەیت، دەبێت چەند جارێک ئاوڕ بدەیتەوە و دەم بکەیتەوە و دایخەیتەوە، تاکو دڵنیا بیتەوە لە خاڵە مەبەستەکەی دەتەوێت ئەم مەساجەی بۆ بکەیت.
وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا دیاره، هه‌ر مه‌ساجێك ماوه و ڕێژه‌ی دووباره‌كردنه‌وه‌ی دیاری كراوه، به‌ڵام ئه‌م مه‌ساجانه یارمه‌تیده‌رن له چالاككردنی چۆنیه‌تیی هه‌رسكردنی خۆراك و توانه‌وه‌ی چه‌وری زیاده‌ی جه‌سته، له‌به‌ر ئه‌وه به یه‌كێك له ڕێگه باو و باوه‌ڕ پێكراوهكانی دابه‌زاندنی كێش دانراوه.