زنجیره بوومه‌له‌رزه‌كانی ڕوویان له كوردستان كردووه، وا ده‌كه‌ن هاووڵاتییان ناچار بن هۆشدارییان له‌سه‌ر وه‌ربگرن، ئیداره‌ی گه‌رمیانیش له‌وباره‌یه‌وه ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، پێویسته ئاگه‌داری بناری چیاكان بن.
ئیداره‌ی گه‌رمیان لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕی له لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی پێوه‌ست به جیۆلۆجیا و كه‌شوهه‌وا پێك هێنا، تا له ڕووی مه‌یدانییه‌وه سه‌ردانی ئه‌و جێیانه بكه‌ن كه بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی 13ی ئه‌م مانگه زیانی زۆری پێ گه‌یاندوون و درزی خستووه‌ته زه‌وییه‌كان و هه‌ره‌سی به به‌شێك له چیاكانی ده‌وروبه‌ریان هێناوه.
لیژنه‌كه له زانكۆی گه‌رمیان پسپۆڕی جیۆگرافیا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی ژێر زه‌وی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیان و وێستگه‌ی ئۆتۆماتیكی كه‌شناسی كه‌لار پێك هاتووه و لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون ده‌كه‌ن بۆ قه‌باره‌ی ئه‌و درزانه‌ی له سنووره‌كه به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه كه‌وتوونه‌ته‌وه.
ئه‌و لیژنه‌یه له ڕاگه‌یانراوێكدا كه كۆپییه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه، ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه پێشبینییه‌كانی بارانبارین باس له ناسه‌قامگیری و گۆڕانكاریی خێرا ده‌كه‌ن له كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه‌دا، بۆیه له ئه‌گه‌ری دابارین و به‌رده‌وامی ئه‌و حاڵه‌ته‌دا، پێویسته به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و ڕێیانه‌ی نزیكی قه‌دپاڵی شاخه‌كانن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌كانیان به‌كار نه‌هێنن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، ڕه‌نگه به‌هۆی لێكه‌وته‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، هێشتا مه‌ترسی هه‌ره‌سهێنان له‌و جێیانه‌دا مابێت.