له زۆربه‌ی كاته‌كاندا مه‌له‌كردن له‌ناو مه‌له‌وانگه سووربوون و خورانی چاوی به‌دوادا دێت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر چاویلكه‌ی تایبه‌ت به مه‌له به‌كار نه‌هێنرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی سووربوونی چاو له مه‌له‌وانگه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆكارێك.
سوورهه‌ڵگه‌رانی چاو پێوه‌ندی به كلۆره‌وه نییه، چونكه كلۆری ناو ئاو زیانی به چاو ناگه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمه‌ڵه‌ی "CDC" كه ده‌كاته ناوه‌ندی كۆنترۆڵی نه‌خۆشییه‌كان له ئه‌مه‌ریكا، راپۆرتێكی بڵاو كرده‌وه و باسی له‌وه كردبوو كه چۆن سوورهه‌ڵگه‌رانی چاو پێوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی به كلۆری ناو ئاوه‌وه نییه.
به‌وته‌ی "میشێل هلافسا" سه‌رۆكی ناوه‌ندی كۆنتڕۆڵی نه‌خۆشییه‌كان له ئه‌مه‌ریكا تایبه‌ت به به‌شی ژنان، خورانی چاو و سووربوونه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ له خۆگرتنی "موو و لیك و میز و ئاره‌قه" كه به به‌رده‌وامی له ئاوی مه‌له‌وانگه‌دا بوونیان هه‌یه.
كلۆر یارمه‌تی خاوێن راگرتنی ئاوی مه‌له‌وانگه ده‌دات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌م كرایه ناو ئاوی مه‌له‌وانگه‌كه، ئه‌وا ئاوه‌كه پیس ده‌بێت و چاو سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێت، بۆیه پێویسته چاویلكه‌ی تایبه‌ت به‌كار بێنین بۆ ئه‌وه‌ی چاومان ماده‌ی پیسی تێنه‌چێت و نه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی سوور ببێته‌وه.