كۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له باره‌گای ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆتای هات و بزووتنه‌وه‌كه داواكانی خۆیان پێشكه‌ش كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری، سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیان له سلێمانی كرد و له‌گه‌ڵ عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌كه و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتمانی كۆ بوونه‌وه و تێیدا گوێیان له پاكێج و پێشنیازه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بگرێ و ئامانجیش لێی دۆزینه‌وه‌ی شێوازێكی كاری كۆده‌نگییه بۆ ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی هه‌رێمی كوردستان تێی كه‌وتووه.
ئاسۆ محه‌مه‌د گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند، شانده‌كه داوایان كردووه وه‌زیره‌كانی گۆڕان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاری خۆیان، ئێمه‌ش پاكێجی حكوومه‌ته كاتییهكهمان پێشكه‌ش كردوون كه له چه‌ند خاڵێك پێك هاتووه و پێمان وایه ده‌توانێ له‌م قه‌یرانه‌ی ئێسته كوردستان ده‌رباز بكات.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌میانه‌ی زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دێت بۆ لای حزبه سیاسییه‌كان، سه‌ره‌تا دوێنێ دووشه‌م سه‌ردانی یه‌كگرتووی ئیسلامی‌یان كرد و دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌یش دڵشاد شه‌هاب ڕاوێژكاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، به‌رنامه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم وایه كه سه‌ردانی ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كان بكات و به جیا له‌گه‌ڵیاندا كۆ ببێته‌وه.
هه‌ر دوێنێ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژناوانیدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، سه‌ردانی لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن و له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی كاتیش كه ئێسته داواكاری چه‌ند لایه‌نێكه، داوای كرد ئه‌و پرسه زیاتر ڕوون بكرێته‌وه، چونكه به گوته‌ی ئه‌و حكوومه‌تی كاتی ناتوانێ له‌و حكوومه‌ته زیاتر بكات كه ئێسته هه‌یه.