له سۆران (109 كم باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر) به‌هۆى بارانه‌وه ئاو ده‌چێته چه‌ند ماڵ و دوكانێك و به‌رگرى شارستانیش، شاره‌وانیی شاره‌كه به كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانێت، چونكه توانای نییه به‌رگه‌ی باران بگرێ.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م، عیماد رێكانى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگریى شارستانى سۆران به "وشه"ی راگه‌یاند، له ئه‌نجامى بارانێكی به لێزمه و هه‌ستانى ئاو، له گه‌ڕه‌كى ئه‌یلوولى سۆران ئاو چووه‌ته چه‌ند ماڵێكى گه‌ڕه‌كه‌كه و به‌و هۆیه‌وه رایه‌خى نێو ماڵ و كه‌لوپه‌لى نێو ماڵیان زیانیان پێ گه‌یشتووه.
هه‌ر به‌هۆى بارانه‌وه، له نێو سه‌نته‌رى بازاڕى سۆران، ئاو چووه‌ته ناو چوار دوكان و زیانی مادییان پێ گه‌یشتووه. به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى سۆران واى گوت.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان، بارانه‌كه‌ی دوێنێ دووشه‌م، دوو ملیم بووه، ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده زۆر نییه تا كاریگه‌ری بكاته سه‌ر ماڵان و لافاو دروست بكات، مه‌گه‌ر له شوێنێك ئاوه‌ڕۆكه‌ی ته‌واو نه‌بێ.
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى سۆران ئاشكراشى كرد، به‌ر له هاتنى ئه‌و شه‌پۆله‌ى باران، ئێمه به فه‌رمى قایمقامییه‌ت و شاره‌وانیمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه و له مه‌ترسیى دروستبوونى لافاو و چوونى ئاو بۆ نێو ماڵان ئاگادارمان كردوونه‌ته‌وه و داوامان كردووه ئه‌و مه‌نهۆڵ و مه‌زرایانه پاك بكرێنه‌وه، به‌داخه‌وه له كه‌مته‌رخه‌میى ئه‌وان هاووڵاتییان و دوكانداران زیانییان پێ گه‌یشت و ئه‌گه‌رى هه‌یه خه‌ڵكى تریش له شه‌پۆلی بارانی داهاتوودا زه‌ره‌مه‌ند ببن.
سۆران– موڕشید برادۆستى