به‌پێی زانیاریی ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، دۆخی ته‌ندروستیی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی ئه‌و حزبه كه به هۆی نه‌خۆشییه‌وه له ئه‌ڵمانیایه، جێگیر بووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان، دەربارەی رەوشی تەندروستیی كۆسرەت رەسوڵ رای گەیاند، نەشتەرگەرییەكی قورسی بۆكراوە و باری تەندروستی جێگیرە، تا ئێسته لە ژووری چاودێری چڕ بوو، بەڵام باری تەندروستی بەرەو باشتر چووە دەگوازرێتەوە ژوورێكی ئاسایی.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، له‌و دیمانه‌یه‌ی كوردستان 24، سه‌باره‌ت به كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سوول بۆ كوردستان گوتی، ئه‌گه‌رچی ڕه‌وشی ته‌ندروستیی جێگیره، به‌ڵام كاتی گەڕانەوەی بۆ ھەرێمی كوردستان دیار نییە.
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، دوای كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی باری ته‌ندروستیی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ تێك چوو، بۆیه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا، به‌ڵام وه‌ك عه‌باس فه‌تاح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فڕاكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، دوای چه‌ند ڕۆژێك دۆخی ته‌ندروستیی جێگیر بووه و نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه و هاتووه‌ته‌وه هۆش خۆی و قسه‌شی كردووه، به‌ڵام ڕه‌وشه‌كه‌ی تێك ده‌چێته‌وه و به په‌له ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌كرێ.