له یه‌كێك له مۆڵه‌كانی به‌ریتانیادا، منداڵێكی بچووك یاری به مه‌كیاجه‌كانی ماركه‌ی "مه‌یكه‌پ فۆرئێڤه‌ر" كردبوو، ئه‌مه‌ش زیانێكی گه‌وره‌ی به‌و ماركه‌یه گه‌یاند.
ماركه‌ی "سێفورا" بۆ فرۆشتن و بازرگانیكردنی جۆره جیاوازه‌كانی مه‌كیاج، له یه‌كێك له بازاڕه‌كانی به‌ریتانیادا، بایی هه‌زار و 300 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، پشتچاوی ماركه‌ی به‌ناوبانگی "مه‌یكئه‌پ فۆرئێڤه‌ر"یان بە هۆی منداڵێکەوە لێ به‌فیڕۆ چوو.
هۆكاری ئه‌م به‌فیڕۆچوونه‌ش یاری پێكردنی بووه له لایه‌ن منداڵێكه‌وه، له‌وانه‌یه ڕه‌نگه جیاوازه‌كانی به یاری تێگه‌یشتبێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له زۆربه‌ی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م هه‌واڵه بڵاو كرایه‌وه، چه‌ندان خوێندنه‌وه‌ی جیاواز بۆ ڕووداوه‌كه كرا، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ش شاره‌زایه‌كی به‌ناوبانگی بواری مه‌كیاج بوو كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیبووی: "ئه‌و منداڵه به په‌نجه‌كانی یاری به‌و مه‌كیاجانه كردووه، به‌ڵام نازانین هاروهاجێتییه‌كه‌ی تا كوێ ڕۆیشتووه!".
ئه‌م ڕووداوه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی دایكی به كه‌مته‌رخه‌م له قه‌ڵه‌م بدرێت، له لایه‌ن چه‌ندان ژنه‌وه پۆستی له‌سه‌ر كرا و پێیان گوتبوو زۆر سه‌یره دایك نه‌توانێ ئاگاداری منداڵه‌كه‌ی بێت، هێنده بێ خه‌م بێت له ڕوودانی حاڵه‌تێكی له‌و جۆره.