به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕێژه‌ی بارانی تێكڕای شار و شارۆكه و ناوچه‌كانی كوردستانی له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوو به خشته‌یه‌ك خسته ڕوو.
وه‌ك له‌و خشته‌یه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" ناردووه، بارانه‌كه‌ی دوێنێ له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستان به شێوه‌یه‌كی لێزمه باریوه، به تایبه‌تی له ناوچه شاخاوییه‌كان و به‌رزترین ڕێژه‌ش له شارۆكه‌ی مێرگه‌سۆر بوو كه 36 ملیمی لێ باریوه.
وه‌ك له‌و نه‌خشه‌یه‌دا ڕێژه‌ی تێكڕای بارانی ئه‌مساڵی ناوچه‌كانی داناوه، هه‌ریه‌ك له مێرگه‌سۆر، پێنجوێن و سلێمانی له پله‌كانی یه‌ك و و دووه‌م و سێیه‌من وه‌ك به‌رزترین ئاستی بارینی ئه‌مساڵ.