دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ دووشه‌م حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ئه‌مینداری حزبوڵای لبنانی داوای له وڵاتانی عه‌ره‌بی كرد واز له لبنان بێنن. ئه‌مڕۆ خاتوونه راگه‌یاندكارێكی لبنانی وه‌ڵامی دایه‌وه كه با خۆی و حزبه‌كه‌ی واز له لبنان بێنن و له كۆڵیان ببنه‌وه.
پێگه‌ی "ئه‌لعه‌ره‌بیه" هه‌واڵه‌كه‌ی له تویته‌ری خاتوونه راگه‌یاندكار مه‌ی شدیاق وه‌رگرتووه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه. تێیدا مه‌ی بۆ حه‌سه‌ن نه‌سروڵا نووسیویه‌تی، "ئێوه و چه‌كه‌كانتان بڕۆن و وازمان لێ بێنن".
مه‌ی شدیاق كه راگه‌یاندكارێكی دیاری لبنانییه و هاوكات مامۆستای زانكۆیه، به بوێرترین كه‌سایه‌تی هه‌ژمار ده‌كرێ و 10 ساڵ به‌ر له ئێسته‌یش هه‌وڵی تیرۆركردنی دراوه و ئه‌و رزگاری بوو. بۆ ئه‌وكاتیش رای گه‌یاندبوو كه ده‌سه‌ڵاتی سووریای له پشته‌وه‌یه.
كاتێك كۆڕبه‌ندی وڵاتانی عه‌ره‌بی دوێنێ دووشه‌م سه‌كۆنه‌ی ئێرانی كرد كه ده‌ستی دوژمنایه‌تیی گه‌یاندووه پایته‌خته‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و هاوكات حزبوڵای لبنانی به تیرۆریست ناو برد. له وه‌ڵامدا نه‌سروڵا داوای له وڵاتانی عه‌ره‌بی كرد كه واز له لبنان بێنن.
له به‌رامبه‌ردا مه‌ی شدیاق له تویته‌ره‌كه‌ی خۆی نووسیویه‌تی، ئیتر به‌سه با حزبوڵا خۆی و چه‌كه‌كانی بڕوات و وازمان لێ بێنن. هه‌روه‌ها بۆ نه‌سروڵایش گوتوویه‌تی رای تۆ چییه ئه‌گه‌ر ئێران وازمان لێ بێنێ؟ ئیتر به‌سه لێتان بێزار بووین و بڕۆن و وازمان لێ بێنن.