خه‌یار یه‌كێكه له‌و سه‌وزانه‌ی كه سوودی زۆر هه‌یه بۆ ته‌ندروستی و له جوانكردنی پێستی ڕووخساردا به‌كار ده‌هێنرێت و ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده و ڤیتامینه‌كان كه ته‌ندوستی جه‌سته ده‌پارێزن.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts " دا هاتووه و روونی كردووه‌ته‌وه، كه خه‌یار سوودی زۆری هه‌یه چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین " A، B،C " پزیشكان هه‌میشه ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به‌خواردنی خه‌یار، چونكه خه‌یار دژه ئۆكسانی تێدایه و ده‌بێته هۆی پاراستنی جه‌سته له نه‌خۆشی.
رێژه‌یه‌كی زۆری كانزاكانی "مه‌گنیسیۆم و پۆتاسیۆم"ی تێدایه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی سیستمی به‌رگری جه‌سته و سوودی زۆریشی ده‌بێ بۆ هێشتنه‌وه‌ی پێست به جوانی و رووخسار دوور ده‌خاته‌وه له دروستبوونی چرچولۆچی و پرۆسه‌ی پیربوون دوا ده‌خات.
خه‌یار وه‌ك دژه ئۆكسێنه‌رێك له جه‌سته‌دا كار ده‌كات و ڤیتامینه سه‌ره‌كییه‌كان به جه‌سته ده‌به‌خشێت و پێست ده‌پارێزێت له چرچبوون و نه‌خۆشییه‌كانی پێست، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی پاراستنی ئاوی جه‌سته %95 خه‌یار له ئاو پێك دێت، به‌هۆی ئاره‌قكردنه‌وه ئاوی پێویست له جه‌سته‌تاندا نامێنێت، به‌ڵام به خواردنی خه‌یار ئه‌و كه‌موكوڕییه پڕ ده‌بێته‌وه و جه‌سته هیچ كێشه‌یه‌كی كه‌مئاوی نابێت.