به‌م شێوه‌یه‌ كراسی بووكێنی و مۆدێلی قژت بگونجێنه‌

:: PM:03:11:21/11/2017 ‌

بۆ ئه‌وه‌ی ببیته‌ بووكێكی سه‌رنجڕاكێش و هه‌موو شته‌كانت له‌گه‌ڵ یه‌كتر بگونجێنیت، باشترین ڕێ ئه‌وه‌یه‌ شێوازی ڕێكخستنی قژت له‌گه‌ڵ كراسی بووكێنییه‌كه‌ت بگونجێنیت.

به‌ پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ماڵپه‌ڕی "فۆشیا" بۆ پێنج جۆره‌ مۆدێلی قژی له‌گه‌ڵ كراسی بووكێنی ئاماده‌ كردووه‌، ده‌توانین به‌ جوانترین شێوه‌ ده‌ربكه‌ویت، مۆدێله‌كانیش ئه‌مانه‌ن:

_ قژت كۆبكه‌وه‌، بۆ ئه‌و كراسانه‌ی كه‌ شان و پشتیان ڕووته‌، تا به‌ شێوه‌یه‌كی جوان درێژی و باریكی ملت به‌ دیار بكه‌وێت.


_ كۆكردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌ قژ و شۆڕكردنه‌وه‌ی ئه‌وانیتر به‌سه‌ر سنگدا، بۆ ئه‌و كراسه‌ بووكێنییانه‌ی سنگه‌كه‌یان به‌ شێوه‌ی ژماره‌ حه‌وتی كوردی كراوه‌یه‌.

_ كلكی بچووكی ئه‌سپ، واته‌ قژه‌كه‌ت له‌ به‌رزه‌وه‌ ببه‌سته‌، بۆ ئه‌و كراسانه‌ ده‌بێت كه‌ سنگیان له‌ شێوه‌ی كلكی ماسییه‌ یان وه‌ك دڵ وایه‌.


_ هه‌موو قژت له‌ لایه‌كی شانت شۆڕ بكه‌وه‌، ئه‌گه‌ر كراسه‌كه‌ت پشتی كراوه‌ و ڕووته‌.

_ قژت هه‌مووی له‌ دواوه‌ شۆڕ بكه‌وه‌، بۆ ئه‌و جۆره‌ كراسانه‌ی سنگه‌كه‌یان تا ملیان قه‌پاته‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ جوانترین شێوه‌ دیزاینی كراسه‌كه‌ ده‌ربكه‌وێت.


وشە - ڕێناس شابان