به‌گوێره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی توندوتیژیی سۆران، توند‌و تیژى به‌رانبه‌ر به ئافره‌تان زیادى كردوه و چه‌ند حاڵه‌تێكى ده‌ستدرێژیى سكسیش له ده‌ڤه‌ره‌كه تۆمار كراوه.
شێروان خالید گووته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى توندوتیژیى ئافره‌تانى سۆران (109 كم باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر) به "وشه"ى راگه‌یاند، به پێى ئاماره‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان توندوتیژى ئافره‌تان به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵى رابردوو له ده‌ڤه‌رى سۆران زیادى كردوه و كێشه‌كانیش خێزانین و هۆكاره‌كانیش زیاتر بۆ ته‌نگژه‌ى دارایی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئاشكراشى كرد، كۆى گشتیى حاڵه‌ته‌كانى توندوتیژى دژى ئافره‌تان له 10 مانگى رابردوودا له سنوورى سۆران و چۆمان، 306 حاڵه‌ت هه‌بووه و ئافره‌تان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى توندوتیژیی سۆران، سكاڵاییان تۆمار كردوه و هه‌شت له حاڵه‌ته‌كان ده‌ستدرێژیى سیكسى بووه، له كاتێكدا له 12 مانگى ساڵی رابردوودا 230 ئافره‌تى ده‌ڤه‌ره‌كه رووبه‌ڕووى توندوتیژى بوونه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری توندوتیژیى ئافره‌تانى سۆران، دووپاتى كرده‌وه، ئێمه دوو نووسینگه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیى ئافره‌تانمان هه‌یه له سۆران و چۆمان، هه‌ر سكاڵایه‌ك له سه‌ر سووتانى ئافره‌تان، خۆكوشتن و هه‌وڵى خۆكوشتن، هه‌روه‌ها لێدانى ئافره‌تان و ده‌ستدرێژیى سیكسی له لاى ئێمه تۆمار بكرێت، یان نوسینگهكانى ئێمه ئاگادار بكرێنه‌وه، ئه‌وا له رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ته‌وه به دواداچوونى بۆ ده‌كه‌ین و فایلى بۆ ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر كێشه‌كه له تواناى ئێمه‌دا بێت، چاره‌سه‌رى ده‌كه‌ین و ناهێڵین پێشێلى مافه‌كانى ئافره‌تان بكرێت.
شارۆكه‌ى سۆران له رووى كارگێڕیه‌وه سه‌ر به پارێزگهى هه‌ولێره و زیاتر له 200 هه‌زار كه‌س له‌و شارۆكه‌یه نیشته‌جێیه.
سۆران – موڕشید برادۆستى