تیرۆریستێكی سه‌ر به گرووپی توندڕه‌وی بووكۆ حه‌رام له وڵاتی نێجیریا، ده‌بێته هۆی كوشتنی 50 كه‌س كه له مزگه‌وتێكدا خه‌ریكی نوێژ بوون.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی له‌لایه‌ن پۆلیسی نێجیریاوه بڵاو بووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌م له شاری مۆبی باكوری ئه‌و وڵاته، له كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژیدا بۆ سه‌ر مزگه‌وتێكی شاره‌كه، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 50 كه‌س كوژراوه و پێشبینی ده‌كرێ ژماره‌كه بۆ زیاتر به‌رز ببێته‌وه.
هاڕوونا فۆرۆ به‌رپرسی ئاشانسی دۆخی كتوپڕی هه‌رێمی ئهداموا ڕای گه‌یاند، خۆكوژه‌كه چووه‌ته ناو مزگه‌وته‌وه خۆی به‌سه‌ر نوێژخوێناندا ته‌قاندووه‌ته‌وه، جگه له‌و ژماره سه‌ره‌تاییه‌ی كوژراون، ژماره‌یه‌كی تریش بریندار هه‌یه كه باری ته‌ندروستیی هه‌ندێكیان نا جێگیره.
به‌پێی هه‌واڵی به‌رپرسه سیاسییه‌كانی ئه‌و هه‌رێمه، خۆكوژه‌كه ئه‌ندامی گرووپی توندڕه‌وی بووكۆ حه‌رام بووه.
بووکۆ حەرام، گرووپێکی توندڕەوی ئیسلامییە لە وڵاتی نێجیریا لە ساڵی 2002 لە لایەن محەمەد یوسفەوە دامەزراوە و لە ساڵی 2008ـه‌وە چەکی گرتووەتە دەست و بووەتە گروپێکی جیھادی. ناوی ئەو گرووپە بە مانای دژی ھاتنی کولتور و كتێبی ڕۆژئاوایە بۆ وڵاتی نێجیریا و بە وتەی ئەوان دژی داب و نەریتی بێ ڕه‌وشتیی ڕۆژئاوان و پێیان وایە کە دەبێت شەریعەتی ئیسلام لە سەرانسەری وڵاتی نێجیریا جێبەجێ بکرێ و خوێندنگەی ئیسلامی ھەبن. ئەوان پەلامارو ھێرش دەکەنەسەر کڵێسە و مزگه‌وت و پیاوە ئاینی و دێھاتە مەسیحی نشینەکان و ھەروەھا بۆ سەر موسوڵمانەکانێش ئەوانەی کەیارمەتی حوکمەت دەدەن و ناچنەژێر بار‌و حوکمی ئەوانەوە. چالاکی و ھێرشەکانی ئەو گروپەزیاتر لەباکووری نێجیریا یەکەزیاتر دانیشتوانی موسوڵمانن. بارەگای سەرەکی بۆکۆ حەرام لەمایدوگوریەکەبەشێکی شاری بۆرنۆ یە، و لەم دواییەشدا بەیعەتیان به گرووپی تیرۆریستی داعش دا.
سه‌رچاوه/
سكای نیوز