چەند ڕۆژێکە ڤیدیۆی ئاهەنگی لەدایکبوونی کچێک لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی دەنگی داوەتەوە، کە لە کاتی کوژاندنەوەی مۆمی سەر کێکی لەدایکبوونەکەیدا تووشی کارەساتێکی ناخۆش دەبێت.
ئەم ڤیدیۆیە بە یەکێک لە بڵاوترین ڤیدیۆکانی ئەم هەفتەیە لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی دا دەنرێت، خەڵکێکی زۆر لای خۆیانەوە بڵاویان کردووەتەوە و بینەرێکی زۆری پەیەدا کردووە، ئەم کچە لە یەکەم ڕۆژی ساڵی 16ی تەمەنیدایە، لە کاتی ئاهەنگ گێڕان لەگەڵ هاوڕێکانیدا، کاتێک فو لە مۆمی سەر کێکەکەی دەکات، برژانگە دەستکرد و سرووشتییەکانیشی دەسوتێت، ئەمەش بووەتە جێگەی ترس بۆ هەموو ژنانی دنیا.