نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌رێكى كورد (پافڵ سه‌رهه‌نگ)، له وڵاتى هۆڵه‌ندا كار بۆ به‌رهه‌مهێنانى یه‌كه‌م فیلمى كوردى ده‌كات و چه‌ندین ئه‌كته‌رى ناودارى هۆڵه‌ندا تێدا كۆ ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 21ى تشرینى دووه‌م، له‌كاتى كاركردن بۆ به‌رهه‌مهێنانى ئه‌و فیلمه پاڤڵ سه‌رهه‌نگ به "وشه"ى ڕاگه‌یاند: "سیسلێس"، ناوى یه‌كه‌م فیلمى كوردییه له وڵاتى هۆڵه‌ندا كارى به‌رهه‌مهێنانى بۆ ده‌كه‌ین، ئه‌و فیلمه له لایه‌ن ستۆدیۆى یادمیدیا له نووسین و ده‌رهێنانى من به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، ئه‌و فیلمه به به‌شدارى چه‌ند ئه‌كته‌رێكى ناودارى هۆڵه‌ندا وه‌ك مایكل كۆنینگس و سۆهراب بایات كارى به‌رهه‌مهێنانى بۆ ده‌كرێت، یه‌كێك له ئه‌كته‌ره‌كانى ئه‌و فیلمه مونیرا مه‌نسووره كه ئه‌كته‌رى فیلمه و پێشكه‌شكارى تیڤى و كه‌ناڵى هۆڵه‌ندییه به ناوى RTL 4".
زیاتر گوتى: "چیڕۆكى ئه‌و فیلمه باس له خۆشه‌ویستى دوو گه‌نج ده‌كات له كاتێكدا كه ئاواره‌بوونه له وڵاتى خۆیان و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وروپا، دواى نیشته‌جێبوونیان له وڵاتى هۆڵه‌ندا له‌به‌ر سه‌ختى گوزه‌رانى ژیان و نه‌بوونى كار و تێكه‌ڵبوون به خه‌ڵكى توندڕه‌و، بیروباوه‌ڕیان ده‌گۆڕێت و به‌ره‌و تیرۆر ده‌ڕۆن".
له كۆتادا گوتى: "به مه‌به‌ستى به‌رهه‌مهێنانى ئه‌و فیلمه و ته‌واوكردنى سه‌رجه‌م كاره‌كانى ستۆدیۆى یادمیدیا هه‌ڵده‌ستێ به‌هه‌ڵمه‌تى كۆكردنه‌وه و كۆمه‌كى دارایی بۆ دابینكردنى بودجه بۆ ته‌واوكردنى ئه‌و فیلمه، هیوادارین هاووڵاتییان به‌ده‌نگمانه‌وه بێن و هاوكاریمان بكه‌ن، زۆر ده‌مێكه سه‌رقاڵ و خه‌ریكى نووسینى سیناریۆى ئه‌و چیڕۆكه‌م، به‌رهه‌مهێنانى ئه‌و فیلمه وه‌ك خه‌ونێكه كه بێته دێ، دواى چه‌ندین ساڵ كاركردنم له بوارى میوزیك و گۆرانى و ڤیدیۆ كلیپ تا ئه‌و چیڕۆكه كاریگه‌ره بكه‌ین به فیلم و بیگه‌یه‌نین به جیهان، له‌م ڕۆژانه ده‌ست به كاره‌كانى ده‌كه‌ین و دواى ته‌واوبوونى سه‌رجه‌م كاره‌كانى له فێستیڤاڵه‌كانى ئه‌وروپا به‌شدارى ده‌كات و نمایش ده‌كرێت تێیدا".
شایه‌نى باسه پافڵ نیشته‌جێی هۆڵه‌ندایه و خاوه‌ن زیاتر له ده‌ساڵ ئه‌زموونى كاركردنه له كارى تیڤى و به‌رهه‌مهێنانى ڤیدیۆ كلیپى گۆرانى بۆ هونه‌رمه‌ندان.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانى