بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن و چارەسەركردنی

:: PM:06:47:21/11/2017 ‌
بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن بە بەشێوەیەكی نزیكەی 63 ملیۆن لە تازە پێگەیشتوان، كە دەكاتە یەك لەسەر سێی ژمارەی تازە پێگەیشتوان كە بەدەست نەخۆشییەكانی بەرز بوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن و كۆڵیسترۆڵ و رێجیمی توند و نەخۆشییەكانی دڵەوە دەناڵێنن. كە مەترسییەكی زۆر لەسەر ژیانیان دروست دەكات و نەخۆشی دڵ بە باوترین هۆكاری مردن دادەنرێت لە ئەمەریكا.

زۆرێك لە تووشبووانی بەرزی پاڵەپەستۆی خوێن، یەك رێگە بەكار دێنن بە شێوەیەكی گشتی و لە بەكارهێنانی دەرمان دوور دەكەونەوە، زیاتر چارەسەرە سروشتییەكان بەكار دێنن بۆ ئەوەی مامەڵە لەگەڵ نەخۆشییەكەدا بكرێت و بە شێوەیەكی بنەڕەتی چارەسەر بكرێت.

لە یەكێك لە ناوچەكانی ئەمەریكا بە ناوی "ئامیش"، ئەم چارەسەر بەكاردێنن بۆ بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن و كۆڵیسترۆڵ . چونكە ئەم چارەسەرە توانایەكی زۆری هەیە لە چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی سیستەمی بەرگری و تێكەڵەیەكی زۆر بەهێزە كە كاریگەرییەكەی بە رێژەی %100 دەدات بە دەستەوە.

پێكهاتەكان:

1 پارچە سیری پاككراو

1 پارچە زەنجەفیلی پاككراو

1كەوچك هەنگوین

1 كەوچك سركەی سێو

ئاوی لیمۆ

هەموو پێكهاتەكان لە رێگەی خەڵاتەی كارەباییەوە تێكەڵ بكە و بۆ ماوەی نیو خولەك، پاشان لە رێگەی پاڵاوتنەوە ئاوی گیراوەكە جیا بكەرەوە و لە بەفرگردا هەڵیگرە بۆ ماوەی پێنج رۆژ.

چۆنیەتی بەكارهێنانی:

خواردنەوەی برێكی كەم بە درێژی رۆژەكە و لەپێش خواردنی هەر ژەمێك، ئەگەر لەبەر بۆن یان تامەكەی توانای خواردنەوەتان نەبوو، دەتوانی لەگەڵ پەرداخێك ئاودا تێكەڵی بكەی و دواتر بیخۆیتەوە.

سوودەكانی هەریەك لە پێكهاتەكانی گیراوەكە:

لیمۆ: ڤیتامین C، ریشاڵی خۆراكی تێدایە كە سەلمێنراوە توانای دابەزاندنی كۆڵیسترۆڵی هەیە.

سیر: سیری خاو ترایگلیسراید كەم دەكاتەوە، گلوكۆز و كۆڵیسترۆڵ ناهێلێت، كە لە مشكدا تاقی كراوەتەوە، هەروەها رێگە لە رەقبوونی دەمارەكانی خوێن دەگرێت.

سركەی سێو: یارمەتی نزمبوونەوەی كۆلیستڕۆڵ دەدات ئاستی ترایگلیسراید كەم دەكاتەوە. سەرەڕای ئەوەش، چارەسەرێكی ماڵی گرنگە بۆ زۆرێك نەخۆشی وەك گەرانەوەی ترشی گەدە، بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن، باداری، هەوكردنی بۆڕییەكانی هەناسەدان.

هەنگوین: هەنگوین كاریگەریەكی باشی هەیە لەسەر پاراستنی خوێنبەرەكان دژی كۆڵیسترۆڵ.

زەنجەفیل: كۆڵیسترۆڵ نزم دەكاتەوە و یارمەتی دابەزاندنی شەكرەی لەش دەدات.





وشە - ئاوات ئازاد