چای گەڵا توو سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات

:: PM:07:55:21/11/2017 ‌
داری توو بەشێوەیەكی ئاسای گەشە دەكات و پاشان تووی بچوك بەرهەم دەهێنێت لە مانگەكانی حوزەیران و ئابدا كە میوەیەكی پڕ ئاو و شیرین و نەرم و بەچێژە بە خواردنی چەندین سوود بە لەش دەدات.

چای گەڵا توو، خواردنەوەیەكی گیایی بۆندارە كە لە رێگەی وشككردنەوەی گەڵای تووی تازە و بۆندارەوە ئامادە دەكرێت، دەتوانرێت بە ساردی یان بە گەرمی بخورێتەوە، هەروەها ئەم چایە دەوڵەمەندە بە پێكهاتەی خۆراكی و دژە ئۆكسیدی گرنگ،  رێگە لە مژینی كاربۆهیدرایتی لەش دەگرێت.

سوودی خواردنەوەی چای گەڵا توو بۆ لەش:

یەكەم: سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات و ڕێگە لە نەخۆشییەكان دەگرێت.

دووەم: چارەسەری نەخۆشی شەكرە دەكات، هەر لە كۆندا چای گەڵا توو وەك چارەسەرێك بۆ دابەزاندنی شەكرەی لەش بەكارهێنراوە و بە یەكێك لە بێهاوتاترین چایەكان دادەنرێت لە ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی شەكرە لە خوێندا.

سێیەم: چای گەڵا توو دژە هەوكردنێكی بنەڕەتییە كە مامەڵە لەگەڵ هەوكردن دەكات و رێگە لە نەخۆشییە درێژخایەنەكان دەگرێت.

چوارەم: جگەر و سییەكان دەپارێزیت، رێگە لە دروستبوونی تا دەگرێت و ئازاری قورگ و كۆكە و سووربونەوە و ئازاری چاو كەم دەكاتەوە، هاوكات رێگە لە گەشەكردنی بەكتریا دەگرێت وەك بەكتریای "سترەپتۆكۆكەس"، بە خواردنەوەی چای گەڵا توو نیشانەكانی تووشبوون بە هەڵامەت كەم دەبێتەوە.

پێنجەم: مەترسی نەخۆشی دڵ و شێرپەنجە كەم دەكاتەوە بە هۆی بوونی ئەو برە زۆرەی ڤیتامین و دژە ئۆكسیدەی كە لە گەڵای توودا دۆزراوەتەوە، دژە ئۆكسید زیان لە خانەكان كەم دەكاتەوە بە هۆی روودانی ئۆكساندن لە لەشدا، بەكارهێنانی دژە ئۆكسید یارمەتیدەرن بۆ كەمكردنەوەی مەترسی نەخۆشییەكانی دڵ چەند جۆرێك شێرپەنجە.

 





وشە - ئاوات ئازاد