چەند رێگەیەك بۆ درێژبوونی قژ

:: PM:07:57:21/11/2017 ‌
قژ یەكێكە لە هۆكارەكانی جوانی و سەرنجراكێشی خانمان، بۆ پاراستن و بە جوانی هێشتنەوەی پێویستی بە چاودێری و گرنگی پێدانی زۆرە، بەكارهێنانی رۆنە سروشتییەكان بۆ خۆراك پێدان و پڕكردن و بریقەداركردنی تاڵەكان و دووربوون لە سووتاوی و زبربوونی.

یەكەم: زۆر هەڵوەرینی قژ مەترسیدارە

 بە شێوەیەكی گشتی و ڕۆژانە نزیكەی 150 بۆ 200 تاڵ قژ هەڵدەوەرێت لەكاتی شۆردندا بێت یان هەر كاتێكی تر بە چەند كاتێكی جیاواز، هەروەها بە ئاسای دادەنرێت، چونكە خانەی تاڵەكانی موو لە پێستی سەردا نوێ‌ دەبێتەوە و خانە مردووەكان لەناو دەچن و دووبارە مووی نوێ‌ دەروێتەوە، ئەمەش بە حاڵەتێكی ئاسای دادەنرێت، ئەگەر لەو بری دانراوە تێ نەپەڕێت، ئەگەر هاتوو زیاتر بوو ئەوە نا ئاساییە و پێویستی بە چارەسەركردنە.

دووەم: دەرمانە هۆڕمۆنییەكان ناتوانن یارمەتی درێژبوونەوەی قژ بدەن كە بە شێوەیەكی زۆر درێژ ببنەوە، تەنیا توانای گەشەكردنی قژ زیاد دەكەن بە رێژەی 1سم لە مانگێكدا.

سێیەم: لەكاتی شوشتنی قژدا پێویست ناكات ئەو شامپۆیەی بە كاری دێنیت بەر پێستی سەرت بكەوێت یان لەكاتی وشكردنەوەدا پێستی سەرت بە وشككەرەوە وشك بكەیتەوە، چونكە پێستی سەر و ڕەگی موو چەوری تایبەت دەردەدات كە بۆ شێداركردنەوەی موو پێویستە و یارمەتی گەشەكردنی دەدات، تەنیا تاڵەكانی قژ پێویستی بە وشككردنەوەیە.

چوارەم: گەشەكردنی قژ لە رێگەی رەگی قژەكەوە روو دەدات، برین یان تاشینی قژ هیچ پێوەندییەكی بە پربوونی قژەوە نییە، تەنیا بیروباوڕێكی كۆنە.

پێنجەم: زیانەكانی بەكارهێنانی "كیراتین" بۆ خاوبوونەوەی قژ یەكێكە لە هۆكارەكانی راگرتنی گەشە، چونكە كیراتین برێكی زۆر "فۆرماڵدیهاید"ی تێدایە، كە زیان بە قژ دەگەیەنێت سەرەرای زیانەكانی بۆ چاو بە هۆی بوونی تیژی بۆنەكەیەوە.

شەشەم: بەستن و داهێنانی قژ هۆكارە بۆ گەشەكردنی تاڵەكان، چونكە بەستنی قژ بە شێوەی توند دەبێتە هۆی ئازار گەیاندن بە پێستی سەر و هەڵوەرین و باشتر وایە بكرێتە پرچ لەكاتی پێویستدا بۆ نموونە لەكاتی نوستندا ، چونكە رێگر دەبێت لە شكانەوە و پچرانی تاڵەكان و دروستبوونی ئازار.





وشە - ئاوات ئازاد