زۆر کات هاوشێوەی ئەستێرەکانمان بینیوە، بەڵام بۆ یەکەمجارە ده‌بینین كه هونه‌رمه‌ندێك له پێگه‌ى تایبه‌تى وێنه‌ى هاوشێوه‌كه‌ى خۆى به هه‌وادارانى پێشان ده‌دات.
ئه‌ستێره‌ى ناودارى لبنانی (نەجوه کەرەم)، لە پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نوێترین وێنه‌ى له‌گه‌ڵ هاوشێوه‌كه‌ى بڵاو كرده‌وه، كه بووه‌ته جێگه‌ى سه‌رنجى به‌شێك له هه‌وادارانى كه بڕوا ناكه‌ن ئه‌وه هاوشێوه‌كه‌ى بێت، چونكه زۆر له ته‌مه‌نى گه‌نجى نه‌جوه كه‌ره‌م ده‌چێت.
وێنه بڵاوكراوه‌كه وێنه‌ى نمایشکارێکی کوێتییە بە ناوی (هەنادی)، کە لێکچوونێکی زۆر لە نێوانیاندا هەیە له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ى ناودارى عه‌ره‌بى نه‌جوا كه‌ره‌م.
نەجوه کەرەم لە ساڵی 1966 لە لبنان لەدایک بووە و لە ساڵی هەشتاکانەوە دەستی بە گۆرانیگوتن کردووە خاوەنی چەندین ئەلبووم و کلیپە، لە ساڵی 2000 هاوسەرگیری کردووە و پاش دوو ساڵ جیابووه‌وە لە هاوسەرەکەی، له لێدوانێكى ته‌له‌ڤزیۆنیدا پێشتر ڕای گه‌یاندبوو: "پەشیمان نییە لەوەى له ژیانى هاوسەری جیابوونه‌ته‌وه و ئێسته دڵى زۆر خۆشه كه ته‌نیایه".