"وەک چۆن ژنت خۆش نەویستووە" چاپ کرا

:: PM:09:16:21/11/2017 ‌
(ڕەوان بن حوسێن)، یەکەم کتێبی خۆی بە ناوی "وەک چۆن ژنت خۆش نەویستووە" چاپ کرد، لە ڕێگەی تابلۆ پڕوپاگەندەی کرد. لە ماوەی بڵاوبوونەوەی، کە وێنەیەكی گەورەی خۆی و کتێبەکەی دانابوو.

ڕۆماننووسی جەزائیری (ئەحلام موستەغانمی) ڕەتی دەکاتەوە، کە گەنجی کوێتی (ڕەوان بن حوسێن)، بە دزینی بەشێک لە نووسینی "لە بیر کردنتان"ی تاوانباری کردبوو. هەروەها کردیە ناونیشانی نووسینێکی، کە واژووی خۆیشی لەسەر کردووە و ئێستە لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی کوێت بۆ کتێبە.

ئەحلام موستەغانمی لە تویتێکدا، دەڵێت: "ڕەوان بن حوسێن درۆ دەکات، من هیچ دەقێکم لە کتێبی ئەو نەهێناوە و بەناوی خۆمی بڵاو بکەمەوە. بۆیە وەک ئەرکێکی ئەخلاقی بە پێویستم زانی ئەوە ڕوون بکەمەوە. وەک پێشتر گوتبووم ئەو قسانەی دژمان دەکرێ، زیاتر لەوەی لێمان دەدزرێ ئازارمان دەدات، بوار بە ئاشکرا بوونی کتێبەکە دەدەین.

ڕەوان بن حوسێن لە تویتێکدا وەڵامی داوە و سپاسی کرد، کە تۆمەتەکەی ڕەت کردووەتەوە.

ڕەوان بن حوسێن یەکەم کتێبی خۆی بە ناوی "وەک چۆن ژنت خۆش نەویستووە" چاپ کرد، لە ڕێگەی تابلۆ پڕوپاگەندەی کرد. لە ماوەی بڵاوبوونەوەی، کە وێنەیەكی گەورەی خۆی و کتێبەکەی دانابوو.

سەرچاوە/ ئیرەم نیوز





وشە - ژیڤان خۆرانی