نمایشکاری ناسراو ڕۆلا یەموت خوشکی هەیفا وەهبی پێكه‌وه له پێگه تایبه‌تیه‌كانیان لە تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام له یادى له‌دایكبوونى دایكیان، وێنەیەکی تایبه‌تى دایکیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، به‌مه‌ش به شێك له ناكۆكییه‌كانى نێوانیان كۆتایى پێ دێنن.
پێشتر چەند جارێک وێنەی دایکی هەیفا وەهبی بڵاوکرایەوە، بەڵام بە تەواوی ڕوون نەبوو یاخود کۆن بوو، هاوکات دوێنێ ڕۆلا یەموت لە ئینستاگرام وێنەیەکی دایکی ئێسته‌ى بڵاوکردەوە و دەشڵێت "خانمی خانمان دایکم سوسو".
ئەمەش بۆ یەکەمجارە لە وێنەیەکدا شێوەی دایکی ڕۆلا و هەیفا دەبینرێت بە شێوەیەی باش، کە ئێسته هەردووکیان دژ بەیەکتری کار دەکەن، وێنەکە کاردانەوەی جیاوازی دروست کرد و بەشێک لە هەوادارانیان "وەسفی دەکەن"، بەڵام هەندێکی تر گاڵتە بە شێوازی پەروەردەکردنی هه‌ردووكیان له‌لایه‌ن دایكیانه‌وه دەکەن.
ڕۆلا یەموت لەدایکبووی ساڵی 1984 لەدایکەوە خوشکی هەیفا وەهبییە، بەڵام دوژمنی سەرسەختییەتی، به تایبه‌ت له كارى هونه‌ریدا، لە ڕابردوودا لە چاوپێکەوتنێکدا گوتی : "هەیفا وەهبی دوژمنی منە تا ئەو کاتەی مافەکانمی لێ دەستێنمەوە، کە بە درێژایی ئەو هەموو ساڵە زوڵمی لێ کردم".
ئەم خانمە کاری نمایشی جلوبەرگ دەکات، هەرچەندە خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە، بەڵام تا ئێسته سەرکەتوو نەبووە و بە خاوەنی خراپترین کاری هونەری دادەنرێت، لەلایەن خەڵکانێکی زۆرەوە ڕەخنەی تووندی لێ دەگیرێت، هەم لە ڕووی کوالتی گۆرانییەوە هەم لە ڕووی جلوبەرگ و ستایلە نیمچە ڕووتەکانییەوە.
هەیفا لەدایکبووی ساڵی 1976ە، لە کێبڕکێی شاجوانی باشووردا پلەی یەکەمی بە دەست هێناوە، بەڵام دوای ئەوەی زانرا خاوەنی کچێکە نازناوەکەی لێسەندرایەوە، بە هۆی جوانی و سەرنجڕاکێشیەوە بە یەکێک لە 10 خانمە کاریگەرەکەی جیهان ناسراوە.
هه‌یفا یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی، كه زۆر گرنگی ده‌دات به جوانی و شیكپۆشی له جله‌كانیدا، به‌هۆی سه‌رنجڕاكێشی له‌شولارییه‌وه، خاوه‌نی هه‌وادارێكی زۆره له هه‌موو جیهاندا، ئه‌و هونه‌رمه‌نده ماوه‌یه‌كه وازی له گۆرانیگوتن هێناوه و له میسڕ سه‌رقاڵی به‌شداریكردنه له فیلمی سینه‌مایی و دراماكاندا، كه گرێبه‌سته‌كانی گه‌یشتوونه‌ته دوو ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جلێكی تایبه‌ته، به جلێكی ورووژێنه‌ریش ناویان بردووه، چونكه به‌شێكی زۆری جه‌سته‌ی دیاره.
هه‌یفا وه‌هبی له خانه‌واده‌یه‌كی ناوداری لبنان له‌دایك بووه، ته‌مه‌نی 41 ساڵه و یه‌كجار هاوسه‌رگیری كردووه ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ملیاردێرێكی میسڕی، له ساڵی 2012 له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه و خاوه‌نی كچێكه به‌ناوی "زه‌ینه‌ب"، سه‌رمایه‌كه‌ی به 56 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی مه‌زه‌نده ده‌كرێت، خاوه‌نی چه‌ندان ئه‌لبووم و كلیپه یه‌كێك بووه له پاڵێوراوان بۆ سه‌رنجڕاكێشترین خانمان له جیهاندا.